نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ باره‌ی ڕه‌شبگیریه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌و حزبه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتی رۆژ ئاوای كوردستانی گرته‌ ده‌ست به‌ شێوه‌ی تاك بڕیاری ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ی گرته‌ ده‌ست به‌ جۆرێك كه‌ دژ به‌ هه‌موو ئه‌و فكره‌ سیاسیانه‌ بوو كه‌ جیاواز له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌یان ویست له‌ رۆژئاوای كوردستان خزمه‌ت بكن, هه‌ر بۆیه‌ زیندانه‌كیانیا پركرد له‌سه‌ركرده‌ی سیاسی و كادرو لایه‌نگرانی حزبه‌كانی دیكه‌ی رۆژ ئاوای كوردستان, له‌و باره‌یه‌وه‌ رێكخراوی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کردووە، ئەو خەڵكانەی کە لەلایەن هێزەكانی رۆژئاوای كوردستانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، دەستگیر دەكرێن، هۆکاری سیاسییان لەپشتەوەیە و رەچاوی پاراستنی مافەكانی مرۆڤ ناکرێت

رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە راپۆرتێكیدا، کە 10ی ئەم مانگە بڵاوی کردووەتەوە ئاشکرای کردووە، کە یەكینەكانی پاراستنی گەل و هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستانی سەر بە PKK، لەو ناوچانەی كە تیایدا دەسەڵاتدارن، چەندین كەسیان بە هۆکاری سیاسی دەستگیر كردووە.

لە راپۆرتەکەیدا ئاشکراشی کردووە، ئەو كەسانەی دەستگیریان كردوون، خەڵكانی سەر بە پارتە جیاوازەكانی رۆژئاوای کوردستانن و تەنانەت رێگەیان نادرێت كەسوكارەكانیشیان چاویان پێیان بكەوێت.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش داوە، کە چەندین بەرپرس و ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سووریا (ENKS) لەناو دەستگیركراواندا هەن و لە بارودۆخێکدان کە رەچاوی مافەكانی مرۆڤ نەکراوە.

پێشتریش چەند رێکخراوێکی دیکەی سەر بە مافەکانی مرۆڤ لە رۆژئاوای کوردستان، هۆشداریی ئەوەیان دابوو کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی پەکەکەدا زیندانی نهێنی هەیە.

بەپێی ئامارێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ENKS، لە ساڵی 2012ەوە هەتا مانگی 3ی ساڵی 2017، کۆی ئەو پێشێلکارییانەی کە لەلایەن پەکەکەوە بەرامبەر بە خەڵک و چالاکوانانی سیاسی گیراونەتە بەر 311 حاڵەتی پێشێلکاری بووە، لەناو حاڵەتەکاندا دەیان گرتن و ڕفاندن و شوێن بزرکردن و دەرکردن و کوشتن هەیە.

Back to top button