به‌ پشتگیری براكه‌ی سروه‌ عه‌بدولواحید خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید ده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی سروه‌ عه‌بدولواحید له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایار له‌سه‌ر لیستێكی عه‌ره‌ب خۆی كاندید كرد, نه‌یتوان كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست بێنێت ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو له‌ خولی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, له‌ ئێستادا رایگه‌یاندووه‌ خۆی كاندید ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆماری عێراق.
سرووه‌ عه‌بدولوحید له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبوك له‌ په‌یجی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ “:خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق كاندید ده‌كات له‌سه‌ر پشكی كورد”.
سروه‌ عه‌بدوالواحید داوای له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كات كه‌ پشتگیری بكه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆماری عێراق.
چاودێرێكی سیاسیش ده‌لێت:” سروه‌ له‌سه‌ر پێشنیاری براكه‌ی شاسوار عه‌بدوالواحید خۆی كاندید ده‌كات بۆ پستی سه‌رۆكی كۆماری عێراق, پێشوتریش به‌لێنی له‌ لایه‌ن شۆڤێنیه‌كانی عێراق وه‌رگرتووه‌ كه‌ پشتگیری بكه‌ن”.

Back to top button