رۆحانی: چۆن شكستمان به سهدام هێنا شكست به ترهمپیش دههێنین
لهگهڵ ئالۆزتر بوونی پهیوهندیهكانی نێوان ئهمریكا و ئێران له ئێستادا لێدوانه ئاگرینهكانی نێوان ئهو دوو وڵاته ئهمڕۆ له مانهی بهڕێوه چوونی مهراسیمێكی سهربازی له شاری ئههوازی ئێران, حەسەن رووحانی رایگەیاند، ئێران دەستبەرداری توانا مووشەکییەکانی نابێت، وەک چۆن شکستی بە سەددام هێنا بەوشێوەیەش شکست بە ترەمپ دەهێنێت.
بۆ یادکردنەوەی یادی دەستپێکی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران-عێراق لە تارانی پایتەخت بەڕێوەچوو، حەسەن رووحانی رایگەیاند، توڕەیی بەشێک لە وڵاتان لە مووشەکەکانی ئێران واتای ئەوەیە کە مووشەکەکان کاریگەرن، ئەوەش وادەکات ئێران زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە بەهای مووشەکەکانی بزانێت و دەستبەرداریان نەبێت.
رووحانی جەختیکردەوە، تاران دەستبەرداری توانا مووشەکییەکانی نابێت و بەردەوامدەبێت لە گەشەدان بە توانا بەرگرییەکانی. گوتیشی “رۆژ لە دوای رۆژ هێزی بەرگریی خۆمان زیاد دەکەین”.
سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، دۆنادڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رووبەڕووبوونەوەی ئێران شکستدەهێنێت، هەروەک سەددام حوسێن شکستیهێنا.
هەر ئەمڕۆ لە رێوڕەسمی یادی شەڕی ئێران – عێراق و هەفتەی بەرەوانی پیرۆز، رێوڕەسمی نمایشی سەربازی هێزە چەکدارەکانی ئێران هاوکات لەگەڵ تارانی پایتەخت، لە سەرانسەری ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، لە شاری ئەهوازی پارێزگای خوزستان، هێرشێکی چەکداریی کرایەسەر ئەو هێزانە، لە ئەنجامدا 29 کەس کوژران و زیاتر لە 53 کەسیش بریندارن.