عێراق له نێوان كه‌ركووك – هه‌ولێر و كه‌ركووك – سلێمانی دوو بازگه‌ی كردۆته‌وه گومرگ وه‌رده‌گرێت
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ركووك له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی داگیركرا, له ئێستادا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌ولێ پچڕاندنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كه‌ركووك به هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌دات, له‌سه‌رتادا رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر كه‌ركووكیان داخست به‌ڵام دوای مانگێك له كردنه‌وه‌ی رێگاكه ئێستا خاڵی گومرگی له نێوان كه‌ركووك – هه‌ولێر كه‌ركووك – سلێمانی كرده‌وه كه نازانرێت داهاتی ئه‌و خاڵه گومرگیانه بۆ كێیه.
نووسینگه‌ی راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیری كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و به‌چاودێری جبووری و پشتیوانی نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، سه‌ركردایه‌تی پۆلیسی فیدراڵ و هێزه ئه‌منییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی خاڵه گومرگییه‌كان، دوو خاڵی گومرگی له‌سه‌ر هه‌ردوو رێگه‌ی نێوان پارێزگای كه‌ركووك – هه‌ولێر و كه‌ركووك سلێمانی كرانه‌وه.
له كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو خاڵه گومرگییه‌كدا كه فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش ئاماده‌یبوون، عه‌لی حه‌ممادی، نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و نوێنه‌ری پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئیداره‌ی ئه‌و پارێزگایه ته‌واوی رێككاره‌كانی له‌مباره‌یه‌وه ته‌واو كردووه و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی بۆ سه‌رخستنی كاری ئه‌و دوو خاڵه ده‌سته‌به‌ر كردووه.
لای خۆیه‌وه شاكر كوین، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵ دووپاتیكرده‌وه، “له 16ی مانگی رابردووه‌وه ئه‌و دوو خاڵه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه پاسه‌وانی كراون و ئێستاش له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌وانه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “پیداویستییه‌كانی ئه‌و دوو خاڵه گۆمرگییه له‌ڕێگه‌ی ئیداره‌ی كه‌ركووكه‌وه ده‌سته‌به‌ر دكرێن و داهاتێكی باشی بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌بێت”.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ له شاری كه‌ركووك رایگه‌یاندبوو، “ئه‌مڕۆ دوو خاڵی گومرگی له‌سه‌ر هه‌ردوو رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك – هه‌ولێر و كه‌ركووك – سلێمانی ده‌كرێنه‌وه و ئامانج لێی كۆنترۆڵكردنی كاڵا و ده‌سته‌به‌ركردنی داهاته بۆ ده‌وڵه‌ت”.