له كه‌ركوك داعش له دوو قۆڵه‌وه هێرش ده‌كات
خواكوڕك
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مرۆی پێشمه‌رگه له ده‌روبه‌ری موسڵ، داعش چه‌ند هێرشێكی شكستخواردووی كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له‌خوارووی كه‌ركوك.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی پێیراگه‌یاندن، كه داعش له هه‌ردوو سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له گوندی مه‌لا عه‌بدوڵا و به‌شیر به‌چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی بۆمب رێژكراو هێرشیان كردۆته سه‌ر سه‌رنگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ده‌شڵێت له دوێنێوه زانیاریان هه‌بووه له بوونی جموجۆڵی داعش له‌و ناوچانه و ئه‌مرۆش دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌یان به‌توندی وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی هێرشیان كردبوو كوژران و له‌ناوبردران.
رۆژی یەکشەممە کاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانی 23ـی تشرینی یەکەمی 2016، فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی لە باکووری نەینەوا لە چوارچێوەی ئۆۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ، راگەیاند.