ئه‌مڕۆ و رۆژانی داهاتوو مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوانه دابه‌شده‌كرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوەی دیكە دابەش دەكات و دابه‌شكردنی مووچه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.”
بڕیاره ئەمڕۆ یەكشەممە 20218/9/23 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و هێزی بەرگری فریاکەوتن و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەكرێت و به‌پێی زانیارییه‌كانیش سبەی دووشەممە 2018/9/24 مووچەی مانگی حوزەیرانی 2018ی سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی دیكە دابەش دەكرێت كە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە”.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان كه ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه.”رۆژی سێ شەممە 2018/9/25 مووچەی خانشینی پێشمەرگە دابەش دەكرێت، ھەروەھا رۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە 2018/9/26-27 مووچەی خانەشینی شارستانی دابەش دەكرێت”.