كاهوو دهیان نهخۆشی مهترسیدار له نێودهبات.
كاهوو سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكان و خوێی كانزایی و بەسودە بۆ جەستە و بەپێی ئەو توێژینەوانەش كە لەسەری ئەنجامدراوە، دەركەوتووە خواردنی سودێكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند نەخۆشییەك كەمدەكاتەوە.”
توێژینەوە پزیشكییەكان ئەوەیان سەلماندووە كە گەڵای كاهوو پارێزگاری لە مێشك دەكات و بیر بەهێز دەكات، لەگەڵا هەڵكشانی تەمەنیشدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی بیرچونەوە و زەهایمەر كەمدەكاتەوە.
بەڕای پسپۆڕەكان كاهوو بڕێكی زۆر ڤیتامین (E) تێدایە كە ڕێگرە لەو كارلێكە كیمیاییانەی لەش كە خانەكانی مێشك لەناودەبات، هەروەها بونی ترشی فۆلیك لە پێكهاتەی ئەم سەوزەیەدا وایكردووە كە سودێكی زۆری بۆ ژنانی دووگیان هەبێت و هەروەها پارێزگاری لە تەندروستی ئێسك و ددانەكان دەكات و بەهێزیان دەكات.
هەروەها كاهوی كوڵاو شیری ژن زیاد دەكات و وەرەمی غودەی لنفاوی لەناودەبات و هەلامەت جارەسەر دەكات.
كاهوو بە هێوركەرەوەی دەرون دادەنرێت و سودی بۆ ئەو كەسانەش هەیە كە كەمخەون و شەوانە چەند جارێك خەبەریان دەبێتەوە .