هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار دوا كه‌وت.
ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ پێشکێش‌کردنی ناوی بەربژێرەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراقیش بێت، لە کۆبوونەوەی رۆژی 25ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە کارنامەدا نییە، بەڵکو گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر دەکرێت.
وا بڕیار بوو ئه‌مڕۆ كاتژمێر 3:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی9ی2018 دوا وادەی دەستوورییە بۆ پێشکەشکردنی ناوی بەربژێرەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بۆ ئەوەی لە پەرلەمان هەڵبژێردرێت، بەپێی کارنامەی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانیش بێت کە بڕیارە کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 25ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە کارنامەی دانیشتنەکە نییە.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان، دانیشتنەکە دوو تەوەر لەخۆی دەگرێت، یەکێکیان گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر پێکهێنان و دروستکردنی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تەوەرێکی دیکە گفتوگۆ دەبێت لەسەر پرسە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای بەسرە، بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و نیشتەجێکردن و شارەوانی و سەرچاوە ئاوییەکان.
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێت.” پۆستی سه‌رۆك كۆمار هی كورده و له‌و نێوه‌نده‌ش پارتی ئه‌و پۆستی به پشكی خۆی ده‌زانێت و كاندیدی هه‌یه و یه‌كێتیش به بێ راوێژ و گفتوگۆ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ نێو یه‌كێتی ناوبراو به كاندید داناوه بۆ پۆسته‌كه، به‌ڵام پارتی ره‌دی ده‌كاته‌وه به‌رهه‌م به كاندیدی خۆیان بزانن و رایانگه‌یاندوه چه‌ندین جار كه كاندیدی به‌هێزیان هه‌یه بۆ پۆسته‌كه.”