دواین زانیاری له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجام دراوه‌، له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی باسی بارودۆخی عێراق كراوه‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌”سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام داوە، باسیان له‌ باروودۆخی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق كردووه‌”.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا نێچیرڤان بارزانی و مایک پۆمپیۆ گفتوگۆیان لەبارەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق کردووە  و جەختیان لە سەرخستنی پرۆسەکە کردووەتەوە.

شایانی باسه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌ لە کاتێکدایە کە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدای پایتەختی عێراق، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری، گەیشتنە نەجەف و بڕیارە لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سائیروون کۆببنەوە.

Back to top button