په‌كه‌كه له شاسوار عه‌بدولواحید توڕه‌یه

له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ۱۲‌ی ئایاری ئه‌مساڵ په‌كه‌كه ۱٤ كاندیدی له سه‌ر لیسته‌كه‌ی شاسوار عه‌بدوالواحید خۆیان هه‌ڵبژاردبوو به‌ڵام ته‌نها كاندیدێكی گه‌یانده ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وهه‌رچه‌نده له ماوه‌كانی ڕابردوودا په‌كه‌كه به چه‌ندین جۆر‌و شێوازی جیاواز هه‌وڵی داوه خه‌لكانی سه‌ربه‌خۆی بگه‌یه‌نێته په‌رله‌مانی كوردستان یان په‌رله‌مانی عێراق به‌ڵام هیچكام له هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه ،بۆ یەکەمین جار کاندیدێکی ژنی تەڤگەری ئازادیی سەر بە پەکەکە، بەناوی (یوسرا رەجەب کەمەر) توانیی بە شێوەی کۆتا و بە بەدەستهێنانی ۲۶۴۳ دەنگ، لە ڕێگەی لیستەکەی شاسوار عەبدولواحیدەوە، بگاتە پەرلەمانی عێراق.
دوای ئه‌وه‌ی شاسوارعه‌بدوالواحید و قه‌واره‌كه‌ی پرس و ڕاوێژی به ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سلێمانی نه‌كردوچووه به‌ره‌ی هاوپەیمانییه‌تی لیستی سائیروونی موقتەدا سەدر نێگه‌رانی لای په‌كه‌كه دروست ده‌بێت و له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدوالواحید نێوانیان تێكده‌چێت ،ئیستا په‌كه‌كه به نیازه تاكه كاندیده‌كه‌ی له شاسوار عه‌بدوالواحید وه‌ربگرێته‌وه .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” دۆستایه‌تی نێوان په‌كه‌كه‌و شاسوار عه‌بدوالواحید سارد‌و نیگه‌رانی تێكه‌وتووه ،شاسوار عه‌بدوالواحید پشتگیری په‌كه‌كه‌ی له سلێمانی له ده‌ست داوه هۆكاری تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان شاسوار عه‌بدوالواحید و ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سلێمانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پرس و جۆنه‌كردن له چوونه پاڵ لیستی سائیرۆن ، لیستی سائیرونی موقته‌دا سه‌در نزیك له ئه‌مریكایه و ئێرانیش دژی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه‌دا ته‌ڤگه‌ری ئازادیش له سلێمانی یه‌كێكه له دۆسته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران .