موقته‌دا سه‌در بۆچی له فرۆكه‌خانه پێشوازی له نێچیرڤان بارزانی كرد
له راگه‌یاندراوێكدا نووسینگه‌ی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، كه موقته‌دا سه‌در پێشوازی كردووه له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵی دا كۆبۆته‌وه، هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه”رۆژی یەکشەممە 23/9/2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری نەجەفی لە باشووری عێراق کرد و لەوێ لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی سائیرون، کۆ بووەوە.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی و موقتەدا سەدر تاوتوێی هەوڵەکان و پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقیان کردووە، هه‌روه‌ها موقتەدا سەدر لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە دەبێ حکوومەتی نوێی عێراق حکوومەتێکی نیشتمانی بێت و هیچ جیاوازییەک لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق نەکات.
ئێوارەی رۆژی شەممە 22/9/2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
نێچیرڤان بارزانی لەو سەردانەیدا، لە بەغدا لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی باڵای عێراق کۆ بووەوە، کە بریتین لە؛
– حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق.
– نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.
– عەمار حەکیم، سەرۆکی لیستی حیکمە کۆ بووەوە.
– فالح فەیاز، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.
– ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەلوەتەنییە.
– هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح.