حه‌مدانیه‌ تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌

خواكوڕك

ماوه‌ی چوار رۆژه‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان به‌هاوكاری فرۆكه‌ی هاوپه‌یمانان له‌ هه‌وڵدان كۆنتڕۆڵی قه‌زای حه‌مدانیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا سوپای عێراقی نه‌یتوانیوه‌ بچێته‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایه‌.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان باس له‌ هێرشێكی گه‌وره‌ی دوو رۆژی سوپای عێراق ده‌كه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به‌ گرتنه‌وه‌ و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌كو پێویست ئامانجه‌كانیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

زانیارییە هەواڵگرییەكانی عێراق دەڵێن داعش چەکدارێکی زۆری هێناوەتە نێو حەمدانییە، هاوکات بۆ رێگریکردن لە پێشڕەوی هێزە عێراقییەکان بە دەیان ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و چەکداری خۆکوژیان ئامادەكردوون.

Back to top button