كه‌ركوك دۆخی ئه‌منی ڕۆژ له دوای ڕۆژ خراپتر ده‌بێت و دادگاكان ڕۆلی خۆیان له ده‌ست داوه
به هۆی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانییه‌كان كه‌ركوك خانه‌قین و خورماتویان داگیر كرد ،هاتنی هێزه داگیركه‌ره‌كان به ڕێكه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ گروپێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان .
ئەمڕۆ یەكشەممە ۲۳ی۹ی۲۰۱۸ ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك،ڕایگەیاند: “دادگا لە كەركووك زۆر لاوازە و دادورەكان بێلایەن نین و لەژێر كاریگەریی فشاری كۆمەڵێك خەڵكدایە، بەتایبەت ئەو لایەنانەی خەڵكیان لێ دەستگیر دەكرێت، فشار لە دادگا دەكەن بۆ ئازادبوونیان و لاوازیی دادگا بە شێوەیەكی گشتی دیارە”.
ئەندامه‌كه‌ی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك گوتیشی : “دۆخی ئێستای كەركووك لەڕووی ئەمنییەوە خراپە، بەهۆی ئەوەی كە هێزگەلێكی سەر بە حكوومەتی عێراق لە كەركووك هەن، بەبێ ئەوەی بتوانن كۆنترۆڵی دۆخی ئەمنی بكەن، بەڵام پێشتر هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی خۆجێی كەركووك لە ڕووی ئەمنییەوە شارەكەیان باش دەپاراست، بەڵام ئێستا ئەوە نەماوە”.
له دوای ڕووداوه‌كانی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌رەوە دۆخی ئه‌منیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی تێكچووه، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌درێن و خه‌ڵكیش له‌سه‌ر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری كه‌ركوك و خورماتوو خانه‌قین ده‌ڕفێندرێن، ده‌كوژرێن و تیرۆر ده‌كرێن.