سه‌باح عه‌لی قاره‌مان بۆ یه‌كێتی تاكه‌ی واز له سیناریۆ ناهێنن ؟
سەباح عەلی قارەمان، ڕۆژنامەنووسی سەر بە گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له باره‌ی چه‌كداره بهڵتهچییهكهی یه‌كێتی كه هه‌ڵیكوتایه سه‌ر وه‌ستا هونه‌ری نانه‌وا دواتر له میدیای یه‌كێتییه‌وه تۆمارێكی ڤیدیۆی ته‌زویر وه‌ك پیشه‌یی هه‌میشه‌ییان كه ڕۆل ده‌گێرن له ساخته‌كاریدا له‌شاشه‌ی تیڤیهكانیانهوه نیشانیان دا كه تاوانباره‌كه ده‌ستگیر كراوه ، به‌ڵام سەباح عەلی قارەمان، نوسه‌رو ڕۆژنامەنووسی سەر بە گۆڕان له ژێر ناونیشانێكدا ده‌ڵێت :” ئەوکەسەی تیڤی یەکێتی پیشانیدا ئاراس شێخە نیە”.
سەباح عەلی قارەمان، نوسه‌رو ڕۆژنامەنووسی سەر بە گۆڕان نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” بە گوێرەی زانیاریەکی ورد ئەو کەسەی شەوی ڕابردوو تیڤی یەکێتی پیشانیدا کەسێکیترە٫ هەربۆیە دەم و چاوی پیشاننەدرا٫ هەرچەندە ئەو کەسەش کە پیشاندرا لە گەڵ باندێکیتردا کاری کردوە و گیراوە”.
له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا سه‌باح عه‌لی قاره‌مان ده‌شڵێت :” ئاراس شێخ هەفتەی پێشوو بە شەڕەتەقە لە گەڵ پۆلیس بە برینداری دوو فیشەکی پێوەیە و دەستگیرکراوە ئێستا لە نەخۆشخانەیە و نەقیبێک و دوو پۆلیسیشی بریندار کردووه”.
له كۆتایشدا نوسیویه‌تی :” باشە یەکێتی چی پێویستی بەو کارەبوو کەسێکیتر بهێنێتە سەر شاشە و پیشانی بدات٫ تاکەی واز لە سیناریۆ دەرهێنان ناهێنن؟”.
ئاراسی خله به پێی وته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رۆكی باندیكی مافیایه له سلێمانی و چه‌ندین كاری ئاژاوه‌گێری و هه‌ڵكوتانه سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌نجام داوه ،له ڕووی یاساییه‌وه تۆمه‌تباره‌و چه‌ندین كه‌یسی له‌سه‌ر ساغ بووه‌ته‌وه ،هاوكات لای خۆیه‌وه به‌رێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێریش ده‌ڵێت :” چه‌ندین تۆمه‌تبار كه دادگا داوایان ده‌كات هه‌ڵهاتوون به‌ره‌و سلێمانی و له‌لایه‌ن لاهور جه‌نگییه‌وه داڵده دراون و ئاماده‌نین ڕاده‌ستی یاسایان بكه‌ن .