پارتی دیموكراتی كوردستان به‌فه‌رمی كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆككۆماری عێراق دیاری كرد
فوئاد حوسێن، كه پێشتر سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار.
به گوێره‌ی زانیاری میدیا عێراقییه‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان به فه‌رمی دكتۆر فواد حوسێن ده‌كاته كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق .
ئه‌مڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق وەڵامی یەكێتی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت “ئێمە لە كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ برایانی یەكێتی هەمیشە دووپات‌مان كردۆتەوە كە ئەو پۆستە بەش و ئیستیحقاقی گەلی كوردستانە و هەرگیز تاپۆ و پاوانی حزبێكی دیاریكراو نییە”.
لە راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی ھاتووە: “لە راستیدا پێداگیریی یەكێتی لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە هیچ بەهانەیەكی موقنعی نییە، ئەگەر باسی رێككەوتنی ساڵی 2005ی نێوان سەرۆك بارزانی و مام جەلالی رەحمەتی دەكەن، ئەوا لە ئێستادا نە سەرۆك بارزانی سەرۆكی هەرێمە و نە پۆستەكە بۆ مام جەلالە و كۆی هەل و مەرجەكەش گۆڕاوە. جگە لەوەی زۆر لە بڕگەكانی ئەو رێككەوتنە چوار خاڵییە و تەنانەت رێككەوتنی ستراتیژی 2007 یش لە لایەن خودی یەكێتییەوە دەمێكە پشتگوێ خراون. خۆ ئەگەر ئیستحقاقی ئینتیخابییش پێوەر بێت، مەعلومە كە پارتی وەك هێزی براوەی یەكەم لە هەموان موستەحەقترە بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵا”.
پارتی و یه‌كێتی پێش كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وت بوون،به‌ڵام هه‌نگاوی تاكلایه‌نه‌ی یه‌كێتی به‌بێ پارتی بۆ به‌ربژێركردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عێراق ڕه‌نگه چاره‌نووسی كارنامه هاوبه‌شه‌كه و یه‌ك ڕیزی كورد له‌به‌غدا بخاته مه‌ترسییه‌وه.