سه‌رۆك بارزانی : مه‌حاڵه قبوڵ بكرێت جارێكی تر ته‌عه‌دا له پارتی و باره‌گاكانی له خه‌ڵكی هه‌ژاری بێده‌سه‌ڵات بكرێت
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك بارزانی له شاری سلێمانی به‌شداریی ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌ی لیستی ۱۸۳ـی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووه‌و وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆك بارزانی له گوتاره‌كه‌یدا له شاری سلێمانی ڕایگه‌یاند:” ئێمه به‌لێنی ئه‌وه‌تان پێئه‌ده‌ین كه ڕاستگۆبین له‌گه‌ڵتان هه‌رچی پێمان بكریت بۆ خزمه‌تی ئێوه درێغی نه‌كه‌ین ،سوپاس و پێزانینی خۆم و هه‌موو هه‌ڤاڵانم له سه‌ركردایه‌تی پارتی بۆ پارتییه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و زۆرباش ئاگادارین موعاناتی ئێوه‌ین هه‌رله زه‌مانی زه‌عیم صدیقه‌وه تاكو ئه‌مرۆ تیرۆر‌و تۆقاندن و بێبه‌شكردن به‌شی ئێوه بووه له‌م ده‌ڤه‌ره ،به‌ڵام خۆراگڕ بوون و هاتووین له ئێوه فێری خۆڕاگری ببین “.
له‌به‌شێكی تری گوتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی گووتی :” خۆڕاگری ئیوه جێگه‌ی شانازییه‌و شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین ،ده‌بێت كۆتایی به‌م دۆخه ناله‌باره بێت كوردستان بۆ هه‌موو كوردستانیانه ،ده‌بێت قۆرغكاری ده‌سه‌ڵات له هه‌موو شوێنێك كۆتایی پێ بهێنرێت و مه‌علومیشه قۆرغكاری له كوێدا قۆرغكاری ده‌سه‌ڵات هه‌یه وئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌تی یاسا دابمه‌زرێت و هاوڵاتیان یه‌كسان بن هه‌مویان به مافه‌كانیان شاد بن میزاجی شه‌خس ته‌حه‌كوم له چاره‌نوسی هیچ تاكێكی ئه‌م وڵاته نه‌كات “.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی گوتیشی :” من دڵنیاتان ده‌كه‌م مه‌حاڵه قبوڵ بكرێت جارێكی تر ته‌عه‌دا له پارتی له باره‌گای پارتی له خه‌ڵكی هه‌ژاری بێده‌سه‌ڵات بكرێت له‌م ده‌ڤه‌ره ، خالێكی زۆر گرنگ پێویسته له‌به‌ر چاوی ئه‌و هه‌ڤاڵانه بێت كه سه‌رپه‌رشتی رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و ئه‌و چاودێرانانهی كه بۆ سه‌ر سندوقه‌كان ده‌ستنیشان كراون ، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا له كاتێكی موعه‌یه‌ن هه‌ندێك له چاودێره‌كان سندوقه‌كانیان به‌جێهێشتووه ،كه ئه‌مه هه‌له‌یه‌كی كوشنندهیه و داواكارم خۆڕاگر بن و سندوقه‌كان بهجێنههێلن ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ن هیچ فێلێك له ئێوه بكه‌ن ،مه‌حاڵه قبوڵ بكرێت په‌نجه بۆ چاودێرێكیش درێژ بكرێت یان ته‌هدید بكرێت “.
پارتی دیموكراتی كوردستان به قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه بڕیاره رۆژی ۳۰ی۹ی۲۰۱۸ به‌ڕێوه‌بچێت، جگه له پارتی ۲۷ قه‌واره و لیستی دیكه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ۱۰۰ كورسی و ۱۱ كورسی كۆتای پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه كێبڕكێ ده‌كه‌ن.