یه‌كێتی هۆكاری پێداگری پارتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆمار ئاشكرا ده‌كات بزانه پارتی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر چی به فواد مه‌عسووم گوتووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هۆكاری پێداگری پارتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت، پارتی حه‌قی خۆیه‌تی سه‌رۆككۆماری عێراق وه‌ربگرێته‌وه، به‌شێك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش هاوران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق بدرێته‌وه به پارتی، چیتر ئه‌م پۆسته له ده‌ستی یه‌كێتی دا نه‌بێت”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ی یه‌كێتی، له 16ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كگرتوو به‌شێك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، په‌یوه‌ندیان به فواد مه‌عسووم كردووه، داوایان لێكردووه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه بۆ راگرتنی ئه‌م داگیركاریه و ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ی له‌سه‌ر كورد هه‌یه، به‌ڵام فواد مه‌عسووم پاش یه‌ك رۆژ له داواكاری سه‌ركردایه‌تی كورد، به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست لهكارناكێشمهوه، ئاماده‌ش نیم هیچ به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكه‌م.
سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه پاش ئه‌وه‌ی، سه‌ركردایه‌تی كورد په‌یوه‌ندی به فواد مه‌عسووم ده‌كه‌ن، به‌و سیفه‌ته‌ی فواد مه‌عسووم له‌سه‌ر پشكی كورد سه‌رۆككۆماری عێراقه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كێتی ” بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و بافێل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئێران هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌ستله‌كاربكێشته‌وه، چاره‌نووسی له نه‌جمه‌دین كه‌ریم خراپتر ده‌بێت”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌لێت بۆیه پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیه ئه‌مجاره پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق راده‌ستی یه‌كێتی بكاته‌وه، وه بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش ئه‌وه ده‌زانن، كه پارتی ده‌ست لهسهرۆككۆمار هه‌ڵناگرێت، به‌ڵام بۆ ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی هه‌وڵده‌ده‌ن سیناریۆ دروست ده‌كه‌ن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پارتی چی به مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گوتووه، سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات، مه‌لا به‌ختیار له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گوتوویه‌تی پارتی سه‌رۆككۆمار راده‌ستی یه‌كێتی ناكات، داوایی دووساڵ به دووساڵی پۆستی پارێزگایی كه‌ركووكیش ده‌كات، چونكه پارتی پێی وایه، ئیتر ده‌بێت یه‌كێتی باجی خیانه‌ته‌كه‌ی بدات”.