مەسعود حەیدەر:دەنگ بدەن بەو حزبەی ناوەندی بڕیاری سەقامگیری ھەیە
پەرلەمانتارکی پێشوی عێراق لە سەر لیستی بزووتنەوەی گۆڕان لە دواهەمین پەیامی میدیایی ڕایگەیاندووە، بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ھەرێمی کوردستان؛ پێویستە دەنگ بدەن بەو حزبەی ناوەندی بڕیاری سەقامگیری ھەیە.
مەسعود حەیدەر لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی “خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەبێ لەم ھەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستاندا ئەزموونی سی ساڵەی وڵاتی سەنگافورە بچەسپێنن، دەنگ بدەن بەو حزبەی ناوەندی بڕیاری سەقامگیری ھەیە”.
هەروەها دووپاتی كردووەتەوە “دەنگ بدەن بەو حزبەی ناوەندی بڕیاری سەقامگیری ھەیە، بەڕادەیەک کە بەتەنیا بتوانێ حکومەت پێکبھێنێت بۆ ئەوەی ھەنگاوی یەکەمی چاکسازی گەورەی کارگێڕی و دارایی و بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری ھەرێم دەستپێبکات بەبێ بەربەستی سیاسی”.
مەسعود حەیدەر ئەم پەرلەمانتارەی پێشووی عێراقە كە سەرەتا لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان بوو، بەڵام دواتر لەسەر هەڵوێستەكانی لە بەرگریكردنی لە مافەكانی هەرێمی كوردستان و ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، پەیوەندی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان تێكچوو، بەم هۆیەوە قۆناخی كۆتایی پەرلەمانتاریی خۆی لە خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراقدا وەكو پەرلەمانتارێكی سەربەخۆی كورد بەڕێكرد