به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی مه‌سعود بارزانی پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕ ده‌كات

خواكوڕك

ئه‌مرۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی سێیه‌می خۆی له‌ موسڵ ئه‌نجامدا و تا ئێستاش چه‌ند گوندێك له‌ میحوه‌ره‌كانی باشیك و ناوه‌ران ئازادكراون.

به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌ سه‌ربازیه‌كان، گونده‌كانی ئه‌سخه‌راب و عه‌مه‌ر قامچی و ته‌ره‌بزه‌ و جیجی و فازیلیه‌ ئازادكراون و له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری دیكه‌ ژماره‌ك گوندی دیكه‌ش له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا رزگارده‌كرێن.

له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مرۆدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌شداریه‌كی فراوانیان شانبه‌شانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستپێكردووه‌ و پێده‌چی به‌هۆی ئاڵۆزیه‌كانی دوو رۆژی رابردوویكه‌ركوك، ئه‌مرۆ پێشمه‌رگه‌ گورزێكی به‌هێز له‌ داعش بوه‌شێنێت.

ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت.

Back to top button