محەمەدی حاجی مەحمود: ئه‌و ریفراندۆمه‌ی كه‌ ساڵی رابردوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان كرا، بووه‌ته‌ ناسنامه‌یه‌كی گرنگ و تاپۆیێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر

 

تەنها دوو ڕۆژی ماوە بۆ یادی رۆژە شکۆدارەکەی کوردستان(ریفراندۆم) سەرکردەکانی کورد بەشێوەی جیاجیا لەبارەی ئەم ڕۆژە دەدوێن،محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیت دیموكراتی كوردستان دووپاتیكرده‌وه‌، “ریفراندۆمه‌ی كه‌ ساڵی رابردوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان كرا، تاپۆیەکی حاشا هەلنەرە”.

محەمەدی حاجی مه‌حموود له‌ لێدوانێكی میدیایی ڕایگەیاندووە:”گه‌لی كورد به‌ درێژایی مێژووه‌كه‌ی كه‌ بۆ به‌ر له‌ 2718 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ریفراندۆمی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیبوو، ئه‌و ریفراندۆمه‌ی كه‌ ساڵی رابردوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان كرا، بووه‌ته‌ ناسنامه‌یه‌كی گرنگ و تاپۆیێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر بۆ خه‌ڵكی كوردستان، كه‌ له‌داهاتوودا و له‌كاتی گونجاو پێویستمان به‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ نییه‌، چونكه‌ پێشتر بڕیاری خۆمان له‌مباره‌یه‌وه‌ داوه‌”.

شایەنی گوتنە تەنها دوو ڕۆژی ماوە بۆ یادی ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کە بە ڕێژەی ٪۹۳ خەلکی کوردستان دەنگیان بە بەڵێ دا.

Back to top button