فازل میرانی: پێشمەرگەکانی پارتی لە پردێ و سحێلا حكومه‌تى عێراقيان ناچار كرد جارێكى ديكه رێگه‌ى پيرمام بگرێته به‌ر
لەمیانەی بەڕێوەچوونی کەمپینەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن فازڵ ميرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، لە پیرمام لە وتارێکیدا بۆ کادران و ئەندامانی پارتی،گوتی: پێشمه‌رگه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان به ته‌نيا به‌رگريان له كوردستان كرد و به‌غدايان ناچار كرد، رێگه‌ى پيرمام بگرێته به‌ر بۆ گفتوگۆ.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی فازڵ ميرانى باس لە رێبازى بارزانى كرد دەڵێت:” له 1946ه‌وه تا 1975 پارتى هۆشيارى ميله‌تى به‌رز كرده‌وه و ميله‌تى يهكخست و وايكرد، ميله‌ت له‌يه‌ك تێ بگات، چونكه پێشتر له رووى شێوه زارهكانهوه خه‌ڵكى كوردستان له‌يه‌ك تێ نهدهگهيشتن و دواى وايلێهات پێشمه‌رگه له زاخۆوه بچێت له قه‌ره‌داغ شه‌هيد بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: پارتى حزبى هه‌موو پێكهاته و ئاينه‌كان بووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى مانه‌وه‌ى ئه‌م حزبه و په‌يڕه‌و و پرۆگرامى پارتى له‌گه‌ڵ بۆچوونى خه‌ڵكى كوردستان به هه‌موو پێكهاتهكانييهوه ده‌گونجێت و له هه‌مووشى گرنگتر، رێبهرايهتييهك له‌ناو ئه‌م حزبه هه‌بوو، كه هه‌موو پێكهاته‌كان بڕوايان پێ بوو، ئه‌ويش مه‌سته‌فا بارزانى بوو كه ره‌حمه‌تى خواى لێبێت كه نه شوێن كۆشك و ته‌لار كه‌وتبوو، نه به‌رژه‌وه‌ندى تايبه‌تى خۆى و ته‌نانه‌ت هه‌موو حكومه‌ته‌كان ده‌يانويست هه‌موو شتى بۆ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ده‌يوت من كێشه‌م نييه و خه‌بات بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ميله‌تى خۆم ده‌كه‌م و ره‌وشى خه‌ڵك باش بكه‌ن، منيش تاكێكم له ناو ئه‌و ميلهته.
ئه‌وه‌شى گوت: كاتێك له 1947 مسته‌فا بارزانى روويكرده سۆڤيه‌ت، 500 پياوى له‌گه‌ڵ بوو، كه زۆربه‌يان بارزانى بوون، به‌ڵام كاتێك شۆڕش تووشى نسكۆ بوو، 500 هه‌زار كه‌س له‌گه‌ڵى ئاواره بوون، كه بارزانييه‌كان كه‌مينه بوون، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى شۆڕش بۆ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان بووه.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌رۆك بارزانى رايگه‌ياندووه، ئێمه ئه‌و به‌ڵێنه ده‌ده‌ين كه سه‌روماڵى خۆمان له پێناو كوردستان به‌خت ده‌كه‌ين، ئێمه ئه‌و به‌ڵێنه‌مان جێبه‌جێكردووه، له پردێ و مه‌خمور و سحێلا پێشمه‌رگه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان به ته‌نيا به‌رگريان له كوردستان كرد و حكومه‌تى عێراقيان ناچار كرد جارێكى ديكه رێگه‌ى پيرمام بگرێته به‌ر.