به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ نێو خاك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دووخاڵی گرنگی له‌ده‌ستدا.

لە یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا،یانەی جیرۆنا سنورێکی بۆ بردنەوەکانی یانەی بەرشەلۆنە داناو بە یەکسانبوون ناچاری کرد.”

بەرشەلۆنە لە ناو یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی جیرۆنای هاوشاری کردو لە ئەنجامدا بەدوو گۆڵ یەکسانبوون و سەرەتا لە خولەکی 19 میسی بە گۆڵێک یانەکەی پێشخست و دواتر لە خولەکی 35 لینگلێت لە یانەی بەرشەلۆنە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
پاشان لە خولەکی 45 هێرشبەری یانەی جیرۆنا ستوانی توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە لە یانەی بەرشەلۆنە بکات و گێمی یەکەم (1-1) بە کۆتا بێنێت.
لە گێمی دووەمی یاریەکە ستوانی جارێکی تر لە خولەکی 51 گەیشتەوە گۆڵی یانەی بەرشەلۆنەو توانی (2-1) یانەکەی پێشبخات.
دواتر بەرشەلۆنە بە ئەنجامەکە رازی نەبوو، توانیشی لە لایەن پیکی لە خولەکی 63 گۆڵی یەکسانبوونەوە بکاتەوەو تا کۆتایش یاریەکە بەو ئەنجامەکە مایەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەرشەلۆنە چەند هێرشێکی کردە سەر گۆڵی تیپی بەرامبەر.
بەم خاڵە بەرشەلۆنە بە 13 خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی یەکەم دێت لە پێش یانەی ریاڵ مەدریدەوە.

https://www.youtube.com/watch?v=n7nqcd1ygls

Back to top button