حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌هواز سه‌ركۆنه‌ ده‌كات و سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران و كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازێت.”

وه‌ك له‌ وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بڵاكراوه‌ته‌وه‌: “حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رزه‌نشتى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌كات كه‌ (رۆژی شه‌ممه‌) له‌ شارى ئه‌هوازى باشوورى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرایه‌ سه‌ر نمایشێكى سه‌ربازى و تیایدا ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رباز و خه‌ڵكى سڤیل و میدیاكارانى ئاماده‌ى نمایشه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌شیان بریندار بوون”.

له‌ كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هاتووه‌.” كه‌ حكوومه‌ت هه‌رێم پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانییان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كات و و زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازێت.

حكوومه‌تی هه‌رێم هیواخوازیشه‌ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ هێرشه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ بدۆزرێنه‌وه‌ و به‌ سزاى یاسایی خۆیان بگه‌ن.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” كه‌ رۆژی شه‌ممه‌، چوار چه‌كدار هێرشییان كرده‌ سه‌ر نمایشێكی سه‌ربازی سوپای پاسداران له‌ ئه‌هوازی باشووری ئێران و له‌ ئاكامیشدا 29 كه‌س كوژران و 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

Back to top button