له دهۆك زیاتر له 1000 كه‌س هاتنه نێو پارتی.
رۆژانه خه‌ڵك له‌ناوچه جیاوازه‌كان روو له پارتی ده‌كه‌ن و متمانه‌یان به حزبه‌كانی تر نه‌ماوه له ئێستاشدا زیاتر له 1000 هاووڵاتی له نێو لایه‌نه‌كانی تر له دهۆك روویان له ریزه‌كانی پارتی كرد.”
له‌و باره‌وه، (خالید ئەحمەد) كارگێڕی لقی یەكی پارتی رایگه‌یاندوه.”زیاتر لە 1000 كەسی نێو هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەرەوەی، پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووە و، لێشاوی هاتنی ئەندام و لایەنگرانی حزبەكانی دیكەیش بۆ ناو پارتی، بەردەوامە”.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی له دهۆك ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” كه لە نێو ئەمانەشدا، ئەنجوومەنی ناوچەی هاوپەیمانی پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتییەوە كرد و دەیانگوت كە تەنیا پارتییە كار بۆ خەڵكی كوردستان دەكات و بەڵێن و كردارەكانی بەجێ دەهێنێت”.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد.” دوو بەربژێری هاوپەیمانیش لە نێویاندان و بەڵێنیان دا دڵسۆزانە كار بۆ پارتی بكەن و، لە ڕۆژی دەنگداندا دەنگ بە لیستی ١٨٣ـی پارتی بدەن، بۆ كوردستانێكی بەهێز.