سه‌رۆك بارزانی هه‌ره‌شه‌یه‌كی ريكس تيلرسون وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات كه له‌كوردی كرد
سه‌رۆك بارزانی له راپۆرتی جه‌زیره‌دا له باره‌ی ریفراندۆمی كوردستان چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات، ده‌ری ده‌خات كه بریاری ریفراندۆم بریاری گه‌لی كوردستان بووه، ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیان داوه، سه‌رخستنی ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان بووه به‌سه‌ر هه‌موو دونیا، به‌ڵام خیانه‌ت و خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له پشتی كورد درا”.
هه‌ر له دیمانه‌كه‌ی دا سه‌رۆك بارزانی باس له هه‌ڵوێستی چه‌وتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات و ده‌لێـ””بۆ ئه‌وه‌ى راستگۆ بم و ئه‌مين بم، ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا رۆژێك له رۆژان به ئێمه‌يان نه‌گوتووه ئێمه له‌گه‌ڵ ريفراندۆمين، به‌ڵام رۆژێك له رۆژانيش به ئێمه‌يان نه‌گوتووه ئێمه دژى ريفراندۆمين.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی درێژه به قسه‌كانی ده‌دات و ده‌لێـ”به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى ئيداره‌ى ئه‌مريكا گۆڕا هه‌ڵويستى ئه‌وانه‌ى كه دۆسیه‌یى ريفراندۆم و په‌يوه‌ندييه‌كانيان گرته ده‌ست زۆر به‌ڕوونى به‌لاى به‌غدادا گۆڕا، مه‌به‌ستم باڵيۆزى ئه‌مريكا و بهدياريكراوى كه‌سى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌يه. ههڵويستيان زۆر خراپ بوو”.
سه‌رۆك بارزانی نهێنیه‌ك له‌باره‌ی ریكس تلرسون وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێـ”له يه‌كێك له په‌يوه‌ندييه تهلهفۆنييهكان وه‌زيرى ده‌ره‌وه پێى گوتم ده‌بێ بكشێنه‌وه بۆ هێڵى 2003، منيش پێم گوت تۆ ده‌زانى هێڵى 2003 چييه تا داوا له‌من بكه‌ى بكشێينه‌وه هێڵى 2003؟ هێڵى 2003 هێڵى به‌ريه‌ككه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق له‌سه‌رده‌مى سه‌دام حوسين، ئه‌و هێڵه نه سنوورى ئيدارييه و نه سنوورى نێوان پارێزگاكانه.