سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری ده‌ستبه‌كاربوونی پارێزگاری نوێی هه‌ڵه‌بجه ی واژۆكرد
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری ده‌ستبه‌كاربوونی پارێزگارێكی نوێی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه واژۆكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پارێزگاره نوێیه‌كه، ئازاد تۆفیقه، كه پێشتر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه و له‌مه‌ودوا وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه ئازاد تۆفیق، پارێزگاری نوێی هەڵەبجە راگەیاند:” مەڵبەندی شارەزووری یەکێتی نووسراویان بۆ مەکتەبی سیاسیی و لەوێشەوە نووسراوەکەم بۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران نێردرا بە مەبەستی دەستنیشانکردنم وەکو پارێزگاری نوێی هەڵەبجە، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، رەزامەندی لەسەر دەستبەکاربوونم درا”.
پارێزگاری نویی هه‌ڵه‌بجه گوتیشی: “لەپێش من کاری باش لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە بۆ گەڕاندنەوەی فەرمانگە فەرمییەکان، منیش دەمەوێ درێژە بەوە بدەم و کارە تەواونەکراوەکان، تەواوبکەم و وەکو پارێزگاری نوێی هەڵەبجە ئارامی، هەلیکار و خزمەت دەکەمە درووشمی ئیداری”.
هه‌ڵه‌بجه، له ۱۳ی ئاداری ساڵی ۲۰۱۴، به بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بوو به پارێزگا، به‌ڵام تا ئێستاش له‌لایه‌ن به‌غداوه هه‌روه‌كو قه‌زایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و له یاسای بودجه‌ی ۲۰۱۸شدا، وه‌ك پارێزگا ئاماژه‌ی بۆ نه‌كراوه.