سه‌رۆك بارزانی :به بۆچوونی من و سێ ملیۆن هاووڵاتی ڕیفراندۆم بڕیارێكی راست و یاسایی و ده‌ستووری یه
له میانی چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری و به‌رنامه‌یه‌ك به ناوی ” ما خفي أعظم” كه تایبه‌ت بوو به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ده‌رهاوێشته‌كانی كه ساڵێك پێش ئێستا له ۲۵ی۹ی۲۰۱۷ ئه‌نجامدرا و نزیكه‌ی ۹۳% خه‌ڵكی كوردستان به به‌ڵێ ده‌نگیاندا سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند:” له‌وانه‌یه هه‌بووبن پێیان وابووبێت بڕیاری ریفراندۆم له‌و كاته‌دا هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام به بۆچوونی من و سێ ملیۆن هاووڵاتی بڕیارێكی راست و یاسایی و ده‌ستووری و مافێكی سرووشتی گه‌لی كوردستانه، ئێستاش ئاماده‌م ریفراندۆمێكی دیكه بكرێت و بزانین گه‌لی كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی داویه‌تی یان پاشگه‌زبووه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ی سه‌ردانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ لای سه‌رۆك بارزانی چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و داواكردنی بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم دوابخرێت، سه‌رۆك بارزانی له به‌رنامه‌ی ” ما خفي أعظم” كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی گووتی: “هاتووه‌و پێشوازیم لێكردووه و وه‌ڵامی من بۆ هه‌مووان ئه‌وه بووه ریفراندۆم دواناخرێت و چی ده‌بێت با ببێت”.
له‌باره‌ی ڕۆڵی ئیداره‌ی ئه‌مریكا تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ، سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت: “با راستگۆبم له‌گه‌ڵتان، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ رۆژێك له رۆژان نه‌یگوتووه پاڵپشتی ریفراندۆم ده‌كه‌م، به‌ڵام هیچ كاتێكیش نه‌یگوتووه دژی ریفراندۆمم، دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا گۆڕا و ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارێتی دۆسیه‌ی ریفراندۆم و په‌یوه‌ندییه‌كانیان گرته‌ده‌ست، زیاد له پێویست رۆیشتن و لایه‌نگریی به‌غدایان ده‌كرد، مه‌به‌ستم باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا و خودی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ریكس تیلرسنه، جارێك به ته‌له‌فۆن به منی گوتووه پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هێڵی ساڵی ۲۰۰۳، منیش گوتوومه تۆ ده‌زانی هێڵی ۲۰۰۳ چییه تا داوای گه‌ڕانه‌وه له من بكه‌یت بۆ ئه‌و هێڵه، ئه‌و هێڵه نه سنووری ئیدارییه و نه سنووری نێوان پارێزگاكانه، به‌ڵكو هێڵی ته‌ماسی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای سه‌ددام حسێن بووه پێشتر”.
له‌باره‌ی وازهێنانی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان دوای ڕیفراندۆم كه ڕوداوه‌كانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر دورست بوو سه‌رۆك بارزانی گووتی: “به‌هۆی ئه‌وه وازمنه‌هێنا كه له ریفراندۆم هه‌ڵه‌م كردبێت، چونكه هه‌ڵه بوومایه داوای لێبوردنم ده‌كرد، به‌ڵكو ئه‌و پۆسته‌م به‌هۆی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بردووه‌و ئیتر كاته‌كه‌ی كۆتایی پێهاتبوو، بۆیه رێگه‌م به درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه‌ی نه‌دا، چونكه هه‌ر درێژكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه زیانی به خۆم و مێژووی خه‌باتم ده‌گه‌یاند”.
له كۆتاییدا سه‌رۆك بارزانی گووتیشی: “ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا باش بووه‌و به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات و به‌شێكی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بووه‌و به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چن، به‌ڵام هه‌ر سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌م مافی بڕیاردان و دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی هه‌یه”.