كورد به حه‌وت كاندیده‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار له ده‌رگای په‌رله‌مانی عێراق ئه‌دات

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیری هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداری و كوتله سیاسییه‌كان كۆبووه‌وه، له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كاندا زۆرترین گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق و ده‌ستنیشانكردنی كاندیدان بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرا، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له عه‌مار حه‌كیم، رێبه‌ری ره‌وتی حیكمه و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و هاوپه‌یمانی نه‌سرو له نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و نوری مالیكی سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی “ده‌وڵه‌تی یاسا” كردوكۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا .
لای خۆیه‌وه یه‌كێتی وه‌فدێكی بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری عیراق ده‌نێرێته شاری به‌غدا، وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی پێكهاتوون له به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و باڤڵ تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و فریاد ره‌واندزی .
بەدەر لە كاندیده‌كه‌ی پارتی كه دكتۆر فواد حوسێنه وكاندیده‌كه‌ی یەكێتیش بەرهەم ساڵحه چەند كاندیدێكی دیكەی هەیە، لەوانە: هه‌ریه‌ك له‌سه‌ردارعه‌بدوڵا و له‌تیف ڕه‌شید و سروه عه‌بدولواحید و سەلیم شوشكەیی لە كۆمەڵی ئیسلامی، عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیكان، خۆیان تۆمار كردووه بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق .
ئه‌مرۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئەحمەد ئەلسەدر، نوێنەری موقتەدا سەدر رێبەری هاوپەیمانێتی سائیروون، بە ناوی هەموو هاوپەیمانێتی چاکسازی بونیادنانەوە داوا لە کورد دەكات لەسەر کاندیدێك بۆ سەرۆکایەتی کۆمار رێککەون. دەشڵێت، ئەگەر کورد لە ناوخۆیاندا کاندیدێکیان نەبێ، ئەوا ناچارن خۆیان یەکێك لە کاندیدەکان هەڵبژێرن.
هاوپەیمانێتی چاکسازی و بونیاد کە هەر یەکە لە بەرەی عەبادی و بەرەی سەدر سەرکردایەتی دەکەن جارێکی دیکە لە هۆتێل بابل لە بەغدا شەن و کەوی رۆژەڤی عێراقیان کرد، عەبادی و عەلاوی و ئەحمەد ئەلسەدر دیارترین ئەو کەسانە بوون کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، لایەنە کوردییەکان کە ئێستا چەند کاندیدێکیان هەیە بۆ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، بوونە بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە، ئەمە وایکرد بەشداربووانی کۆبوونەوەکە داوایەك لە کورد بکەن.
بە پێی دەستور بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار لە عێراق چەند مەرجێک دیاریکراوە ، پێویستە ئەو کەسەی خۆی کاندید دەکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئەم مەرجانەی تێدا بێت:
– لەدایکبووی عێراق بێت و دایک وباوکی عێراقی بن.
– شارەزایی سیاسی ھەبێت.
– دوو لەسەر سێی دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق بەدەستبھێنێت لە خولی یەکەمدا و لە خولی دووەمدا زۆرترین دەنگ بەدەستبھێنێت.