فه‌رهاد ئه‌تروشی بۆ قوباد تاڵه‌بانی ئایا ئەمە نوکتەیە یان ڕاستییە؟!
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان له ژێر دروشمی ئارامی دا بانگه‌شه‌یه‌كی نائارامی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام ئه‌دات ، له بانگه‌شه‌كانیدا قوباد تاڵه‌بانی تۆمه‌تی جیاوازی سیاسی بۆ لایه‌نه‌كانی تر به‌تایبه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌هۆنێته‌وه ، قوباد تاڵه‌بانی ده‌لێت :” لە دهۆکدا ئارامی نییە”.
لای خۆیه‌وه فەرهاد ئەترووشی، پارێزگاری دهۆک، لە هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) له‌وه‌ڵامدا بۆ قوباد تاڵه‌بانی نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت:” دوای ئاهەنگەکەی بانگەشەی یەکێتی لە دهۆک، قوباد تاڵەبانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی پێوە کردووە و وێڕای سوپاس کردنی پارێزگار، باسی لەوە کردووە کە بە ھاوکاریی ھێزە ئەمنییەکانی دهۆک ، ئاھەنگەکەیان زۆر بە باشی بەڕێوە چووە”.
پارێزگاری دهۆک نەیشاردووەتەوە کە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا قوباد تاڵەبانی لە بەرامبەر مانەوەی وێنە و پۆستەرەکانی وەک خۆی و نەدڕاندنی، سوپاسی کردوون.
فه‌رهاد ئەترووشی پارێزگاری دهۆك ده‌ڵێت :” سه‌رم سوڕماوه له قسه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی كه ده‌لێت”دهۆك ئارامی تێدا نییه “. لە کاتێکدا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بەم شێوەیە وەسفی دهۆکی کردووە، بۆیە دەڵێت: ”ئایا ئەمە نوکتەیە یان ڕاستییە؟!“.