گۆڕان : به‌رهه‌م ساڵح شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ یاری پێبكرێت نه‌ك بكرێته‌ سه‌رۆككۆماری عێراق

له‌ چه‌ند خولى رابردووى سه‌رۆكايه‌تی كۆمارو عێراقی نوێ دا پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، پشکی کورد بووە، لە ناو لایەنە کوردستانییەکانیش ئه‌و پۆسته‌ به‌پێی ڕێكه‌وتن دراوه‌ به‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، بەڵام ئەمجارە پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایه‌ نەخشەی سیاسی گۆڕاوە، مەرج نییە ئەمجارە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بێت.

ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە ھەولێر ڕاگەیاند: ”ئێمە تاڕادەیەک لەگەڵ قەوارەی ھاوپەیمانی بەرەیەکمان دروست کرد، ھەروەھا ڕیز لە ھاودیدانی هاوپەیمانی دەگرین، بەڵام بەرھەم ساڵح بێڕێزی بەرامبەر ھاودیدانی خۆی کرد، خیانەتی لە ١٠٠ ھەزار ھاووڵاتیی ھەرێمی کوردستان کرد، کە زیاترینیان لە چینی ڕۆشنبیر و مامۆستایانی زانکۆ بوون”.

به‌رپرسی مه‌كۆی گۆران له‌ هه‌ولێر گووتی:” ئەم کارەی بەرھەم ساڵح کردوویەتی، ”لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوو و تا ئێستا خیانەتی لەم شێوەیە نەکراوە“. گوتیشی “من لەجێی دەستڕۆیشتووانی یەکێتی بم، ئەو یارییەی بە بەرھەم ساڵحم کرد، دەیکەمە یارییەکی ڕاست و دروست”.

ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆران ده‌شڵێت:” ھەر کەسێکی دیکە لەلایەن یەکێتییەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید بکرێت، ئەوا شیاوترە لە بەرھەم ساڵح، چونکە بە بڕوای ئەو: ”بەرھەم ساڵح شایستەی ئەوەیە یاری پێ بکرێت، لەبەر وەک خۆی دەڵێت، کەسێکە ئیرادەی نەبوو و حۆرمەتیشی نییە، ئەگەر حورمەتی خۆشی نەگرێت، چۆن حورمەتی کوردستان و عێراق دەگرێ؟”.

بە پێی دەستور بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار لە عێراق چەند مەرجێک دیاریکراوە ، پێویستە ئەو کەسەی خۆی کاندید دەکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئەم مەرجانەی تێدا بێت:

– لەدایکبووی عێراق بێت و دایک وباوکی عێراقی بن.

– شارەزایی سیاسی ھەبێت.

– دوو لەسەر سێی دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق بەدەستبھێنێت لە خولی یەکەمدا و لە خولی دووەمدا زۆرترین دەنگ بەدەستبھێنێت.

Back to top button