موقته‌دا سه‌در دیداری پاڤێل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی ره‌د كرده‌وه‌

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ئه‌حمه‌د سه‌در برازای موقته‌دا سه‌در ره‌دی لاهور جه‌نگی و پاڤێل تاڵه‌بانی كرده‌وه‌، كه‌ دیدار له‌گه‌ڵ موته‌دا سه‌در ئه‌نجام بده‌ن”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ به‌غدا به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، پاڤێل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی داوایی بینینی موقته‌دا سه‌دریان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی بۆ كاندیدی یه‌كێتی كۆبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌حمه‌د سه‌در برازای موقته‌دا سه‌در دیداره‌كه‌ی ره‌د كردۆته‌وه‌، گوتوویه‌تی برۆن له‌گه‌ڵ پارتی رێك بكه‌ون ئینجا وه‌رنه‌ ئێره‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ئه‌حمه‌د سه‌در گوتوویه‌تی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه‌ نامانه‌وێت له‌سه‌ر هیچ كاندیدێك قسه‌ بكه‌ین، دیداری سیاسی ساز بده‌ین، پێمان باشه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رێك بكه‌ون، ئینجا وه‌رن بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق كه‌ پشكی كورده‌”.

Back to top button