پارێزه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا: تره‌مپ سووره‌ له‌سه‌ر روخانی رژێمی ئێران

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ له‌ ئێستاد گرژیه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ زیاتر بووه‌ به‌ جۆرێك كه‌ راوێژكارێكی دۆناڵد تره‌مپ رایده‌گه‌یه‌نێت ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی سووره‌ له‌سه‌ر رووخاندنی رژێمی تاران و هه‌وڵه‌كانییشان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چڕكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ لێدوانێكدا رودی جولیانی، پارێزه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه‌: “نازانم كه‌ی ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له‌وانه‌یه‌ ‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك یان چه‌ند مانگێك یاخۆد چه‌ند ساڵێك بخایه‌نێت، به‌ڵام دره‌نگ یان زوو هه‌ر ده‌بێ بیڕووخێنین، ئاشكرایه‌ كه‌ گه‌لی ئێرانیش هه‌ر ئه‌مه‌ی ده‌وێت و گیریان به‌ده‌ست رژێمی تارانه‌وه‌ خواردووه‌”.

له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا پارێزه‌ری تره‌مپ رووی قسه‌كانی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران كرد و جه‌ختی كرده‌وه‌، “پێویسته‌ حكوومه‌ته‌كه‌تان ئه‌و ترسه‌ی لێ بنیشێت كه‌ هه‌ر ده‌یڕووخێنین”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئێمه‌ ئه‌وه‌ له‌بیر ناكه‌ین كه‌ ئه‌وانه‌ ئێوه‌ن پلان بۆئه‌وه‌ داده‌ڕێژن، تاوانی كوشتن له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان ئه‌نجام بده‌ن”.

جولیانی گوتی: “گرووپێكی تاوانباران و بكوژان و كه‌سانێك كه‌ خۆیان له‌ به‌رگی پیاوانی ئایینیدا نیشانده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌ستیان به‌ خوێنێكی زۆر و پێشبینی نه‌كراوی خه‌ڵكی بێتاوان سوور كردووه‌”.

Back to top button