فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی پارێزگای به‌سره‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كانی به‌سره‌, ماوه‌ی دوومانگ خۆپیشاندان له‌ و پارێزگایه‌ به‌رێوه‌چوو كه‌ له‌ ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌رو پۆلیس كوژران و بریندار بوون, به‌ هۆی به‌رده‌وامی پشێویه‌كان دادگای فیدڕاڵی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ پاریزگای به‌سره‌ ده‌ركرد.

دادگای عێراق بڕیاری دەستگیركردنی ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرەی هەڵوەشاندەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دەمەقاڵێیەك لە نێوان عیدانی و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لەنێو پەرلەمانی عێراقدا رووی دابوو، دادگا عیدانی تۆمەتبار كرد بەوەی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاكەی تۆمەتبار كردووە و رایگەیاندووە بەڵگەی هەیە لەسەر ئەوەی لە گەندەڵی تێوەگلاوە .

ئەمڕۆ دووشەممە ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە رایگەیاند دادگای عێراق بڕیاری دەستگیركردنەكەی هەڵوەشاندووەتەوە.

عیدانی ئاماژەی بەوە داوە كە دادگا بەتۆمەتی ئەوەی رایگەیاندبوو چەندین دۆسیەی گەندەڵیی بەرپرسی پۆلیسی بەسرەی لەلایەن، بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەركردبوو.

پارێزگاری بەسرە لەنێو كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا رووبەروو بەعەبادی راگەیاند كە فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاكەی گەندەڵە.

جێی باسە ئەمڕۆ عیدانی لەبەردەم دادگای كەرخ لە بەغدا ئامادەبوو، لەمبارەیەوە رایگەیاند كە ڕێز لە دادگای عێراقی دەگرێ و متمانەی گەورەی بەدادگای عێراقی هەیە، بۆیە خۆی ئامادە بوو.

پارێزگاری بەسرە لە دانیشتنی دادگادا بەڵگەی پێویستی لەسەر تێوەگلانی جاسم سەعدی فەرماندەی پۆلیسی بەسرە لە گەندەڵی خستبووەڕوو.

Back to top button