پارێزگاری شەرعی کەرکووک، بەشداری کۆنفرانسێکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دەکات، کە بەبۆنەی ساڵ ڕۆژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ساز دەدرێت

 

دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کە لەلایەن گرووپێکی نێو یەکێتیی ئەنجامدرا، بەهۆیی خیانەتەکە کەرکووک لەلایەن سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی داگیرکرا، پارێزگاری شەرعی پارێزگاکە لە پۆستەکەی دورخرایەوە، لەو کاتەوە بۆ جاری یەکەم لەسەر ئاستی نێودەولەتی بەشداری لە چالاکییەکی سیاسی دەکات.

 

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) وێنەیەکی خۆی و نەجمەدین کەریم، پارێزگاری شەرعیی کەرکووکی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە وێنەکەیان لە بەردەم پەرلەمانی ئەورووپا لە برۆکسێل گرتووە.

 

ئەوەشی روون کردووەتەوە کە لە کۆنفرانسێکدا بەبۆنەی یەک ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کە لە پەرلەمانی ئەورووپا بەڕێوە دەچێت، بەشداری دەکەن.

 

نەجمەدین کەریم کە تاوەکوو خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، لە دوای ئەو خیانەتەوە و بەهۆی ئەو هەوڵانەی لەلایەن نەیارانی لەنێو خودی یەکێتی و لە دەرەوەی یەکێتیش لە دژی دران، چالاکیی فەرمی ئەنجام نەدا، بۆیە بەشداریکردنی لەو کۆنفرانسەدا دەبێتە یەکەمین چالاکیی فەرمیی سیاسیی نەجمەدین کەریم لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە.

 

 

 

 

Back to top button