کەمال کەرکووکی لە دەربەندیخان: پارتی بۆ گەیاندنی گه‌لى كوردستان به ئاواتى خۆى دامه‌زراوه
لەمیانەی بەڕێوەچونی کەمپینەکانی هەلبژاردن، بۆ لیستی ۱۸۳ پارتی دیموکراتی کوردستان، کەمال کەرکووکی رایگەیاند پارتى پشتى به گه‌لى كوردستان قايمه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى كوردستان و گه‌ياندنى ئه‌م گه‌له به ئاواتى خۆى دامه‌زراوه.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانی کەمال کەرکووکی گوتيشى: ناو ماڵى گه‌لى كوردستان يهكگرتووه و له 25ى ئهيلوولى 2017 به جيهانى گه‌ياند، ئێمه‌ى كورد و كوردستانى سه‌ربه‌خۆييمان ده‌وێت له‌سه‌ر خاكى خۆمان.
هه‌روه‌ها گوتى: مافى سه‌ربه‌خۆيى به پێى پێوه‌ره نێودهوڵهتييهكان و بڕيار و ياساكانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان مافى ره‌واى هه‌موو گه‌لێكه.
ئه‌وه‌شى گوت: بگه‌ڕێينه‌وه بۆ رابردوو، شه‌ڕى خواكورك سه‌رۆكى پارتيمان كاك مه‌سعود بارزانى وه‌ك پێشمه‌رگه‌يه‌ك له سه‌نگه‌ره‌كان فيداكارى كرد و ئه‌و شه‌ڕه‌كه‌ى كرد. له دواى راپه‌ڕين سه‌رۆك بارزانى بوو، له كۆيه داواى هه‌ڵبژاردنى كرد.
كه‌مال كه‌ركووكى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌موو لايه‌نه‌كان و په‌رله‌مان داوايان كرد، پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم درێژ بكرێته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانى ره‌تيكرده‌وه په‌يوه‌ست بێت به پۆسته‌وه و ره‌تيكرده‌وه ماوه‌ى بۆ درێژ بكرێته‌وه، كه ئه‌مه هيچ به‌رپرسێكى ديكه هه‌ڵوێستى واى نه‌نواندووه.
كه‌ركووكى، له ئاهه‌نگى بانگه‌شه‌ى ليستى پارتى له ده‌ربه‌نديخان راشيگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ليستى 183 ده‌نگى باشى هێنا، حكومه‌تێكى به‌هێز داده‌مه‌زرێت، نه‌ك حكومه‌تێكى له‌رزۆك كه نه‌توانێت چاكسازى بكات و گۆڕانكارى بكات.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر پارتى سه‌ركه‌وێت ره‌وشى ناسرووشتى هه‌موو ناوچه‌كه ناهێڵێت.
باسى له‌وه‌شكرد، هه‌ندێك لايه‌ن به ئاشكرا ده‌ڵێن ده‌نگمان پێ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى پارتى له كوردستان ده‌ربكه‌ين، به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێين ده‌نگمان پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان جێگه‌ى هه‌موو مرۆڤێكى به شه‌ره‌ف و دڵسۆز و كوردپه‌روه‌رى تێدا بێته‌وه. ده‌نگمان پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خوشك و برايانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ن بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌وڵه‌تمان هه‌بێت و به سه‌ربه‌رزى بژين، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى لايه‌نێكى ديكه له كوردستان ده‌ربكه‌ين.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر ده‌نگى زۆرمان به‌ده‌ستهێنا و حكومه‌تێكى راسته‌قينه‌ى خۆمان دامه‌زراند، ئه‌و لايه‌نانه‌ى ديكه‌ش، كه به‌رهه‌ڵستكارى پارتين، ده‌هێڵين به ئارامى بژين و خزمه‌تيان ده‌كه‌ين، به‌ڵام رێگه‌يان ناده‌ين گه‌نده‌ڵى بكه‌ن، قوتى ئێوه بخۆن، قوتى پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌ى شه‌هيده‌كان بخۆن. چونكه قوتى خه‌ڵك سپاردهيه له‌سه‌ر شانمان