پارێزگاری دهۆك قوباد تاڵه‌بانی راست ناكات كه‌ دهۆك ئارامی تێدانیه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی قوباد تاله‌یانی له‌ ماینه‌ی كه‌مپیه‌نه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ چه‌واشه‌كردنی ده‌نگه‌دران راگه‌یاند كه‌ پارێزگای دهۆك ئارامی تێدا نیه‌, پارێزگاری دهۆک، سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە هاوکات جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە، بەدرۆ دەخاتەوە و نهێنیی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوانیان ئاشکرا دەکات.

قوباد تاڵەبانی هاوشێوەی سەرجەم بانگەشەکانی دیکەی کە زۆرینەیان بەدرۆ دەخرێنەوە، ڕای گەیاندبوو، لە دهۆکدا ئارامی نییە. فەرهاد ئەترووشی، پارێزگاری دهۆک، دوو تویتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو کردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد، دوای ئاهەنگەکەی بانگەشەی یەکێتی لە دهۆک، قوباد تاڵەبانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی پێوە کردووە و وێڕای سوپاس کردنی پارێزگار، باسی لەوە کردووە کە بە ھاوکاریی ھێزە ئەمنییەکانی دهۆک، ئاھەنگەکەیان زۆر بە باشی بەڕێوە چووە.

پارێزگاری دهۆک نەیشاردووەتەوە کە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا قوباد تاڵەبانی لە بەرامبەر مانەوەی وێنە و پۆستەرەکانی وەک خۆی و نەدڕاندنی، سوپاسی کردوون.

ئەترووشی سەرسوڕمانی خۆی لە قسەکەی قوباد تاڵەبانی دەردەبڕێت کە دهۆکی بە نائارام وەسف کردبوو، لە کاتێکدا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بەم شێوەیە وەسفی دهۆکی کردووە، بۆیە دەڵێت: ”ئایا ئەمە نوکتەیە یان ڕاستییە؟!“.

Back to top button