باشترین یاریزانی جیهان هه‌ڵبژێردرا.

لە ئاهەنگی فیفا بۆ ساڵی 2018 لە شاری لەندەنی ئینگلتەرا، خەڵاتی زە بێستی فیفا بۆ باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی 2018 بە لۆکا مۆدریچی کرواتی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید درا.”

مۆدریچ توانی پێش هەریەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس و  محەمەد سەڵاحی یاریزانی هەڵبژاردەی میسر و یانەی لیڤەرپوڵ بکەوێت.

مۆدریچ توانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەدەست بێنێت و هەڵبژاردەی کرواتیاشی گەیاندە یاری کۆتایی مۆندیالی 2018ی روسیا.

Back to top button