گه‌ر گه‌ده‌ت ئازاری هه‌یه‌ ئه‌م میوه‌یه‌ بخۆ باشترین ده‌رمانه‌.

زۆربەمان بەدەست ئازارەكانی كۆئەندامی هەرسكردن و قۆلۆن دەناڵێنین بەتایبەتی لە دوای جەژن و بۆنەكان، بەهۆی خواردنی گۆشت و ژمە قورسەكان.”

لەدوا لێكۆڵینەوەی زانایان كە ماڵپەری (مای دومین) بڵاویكردۆتەوە رایانگەندووە: خورادنی یەك دەنكە شلك (فراولە) كۆئەندامی هەرسكردنی باشتر دەكات و چارەسەری هەموو جۆرەكانی نەخۆشیەكانی گەدە دەكات.

لێكۆڵێنەوەكە ئاماژە بەوەدەدات خواردنی یەك دەنكە شلك یان خواردنی سێ كوپ لە شەربەتی شلك چارەسەری هەوكردنی گەدەو هەوكردنی قۆلۆن دەكات لە هەمان كاتدا كۆئەندامی هەرسكردن بەشێوەیەكی باش رێك دەكات.

زانایان جەخت لەوە دەكەنەوە، كە خواردنی سێ كوپ لە شەربەتی شلك رۆژانە هاوكارە بۆ گەشەكردنی بەكتریای نوێ لە ناو گەدە كە هاوكارە بۆ هێزكردنی یاسای بەرگریكردن بۆ كەسەكەو باشتر كردنی تەندروستی مێشك.

زانایان گەیشتنە ئەو ئەنجامە كاتێ لەسەر دوو مشك تاقیكردنەوەیان ئەنجامدا، بۆیان دەكەوت خواردنی میوەی شلك كێشیش كەم دەكاتەوەو هەموو جۆرەكانی نەخۆشییەكانی گەدە چارەسەر دەكات.

Back to top button