ئه‌مریكا:به‌رهه‌م ساڵح قبوڵكراو نیه هه‌م له‌ناو كورد هه‌م له‌ناو لایانه عێراقیه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار
رۆژنامه‌كانی عێراقی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو سهفاراتی ئه‌مریكا له به‌غدا گواستوویانه‌ته‌وه، كه به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ” شانسی بوون به سه‌رۆككۆماری عێراق” زۆر لاوازه، چونكه هه‌م هێزه عێراقیه‌كان حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌م خوڵه سه‌رۆككۆمار بۆ پارتی بێت بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌م بۆ به‌هێز بوونی ئه‌م پۆسته، چونكه عێراقیه‌كان پێیان وایه یه‌كێتی له ئاستی پێویست نه‌بووه و ته‌ره‌فگیر بووه له‌نێوان لایانه عێراقیه‌كان”.
رۆژنامه‌كانی عێراق ئه‌وه‌شیان له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو سهفاراتی ئه‌مریكا ئاشكرا كردووه، كه به‌رهه‌م ساڵح هێلی سوری له‌سه‌ر بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار لای پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیه، نه‌ك هه‌ر ده‌نگی پێ بدات، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بشبێته سه‌رۆككۆماری عێراقیش پارتی دانی پێدانانێت و ئه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان ” هه‌ولێر و به‌غدا” زیاتر به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێت”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌لێـ” جگه له پارتی ، له‌ناو یه‌كێتی هێرۆخانی هاوسه‌ری تاڵه‌بانی و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، دژی كاندید بوونی به‌رهه‌م ساڵح، بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ی سهفاراتی ئه‌مریكا له عێراق، ده‌لیت، به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق له‌ناوه‌خۆی عێراقدا كێشه‌یه‌كی زۆری هه‌یه، بۆیه ئه‌مریكیه‌كان بێ هیوا بوونه له كاندید بوونی”.
به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار، له ماوه‌ی رابردوو حزبێكی به‌ناوی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، دامه‌زراند، به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد له 12ی 5ی 2018 ، دوای ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی شۆكهێنه‌ر گه‌رایه‌وه، ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی هه‌م له‌ناو یه‌كێتی هه‌م له‌ناو حزبه‌كه‌ی به‌دوای داهات، له‌ئێستادا هه‌م جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی هه‌م هاوپه‌یمانی به‌رهه‌م ساڵح به شایسته‌ی پۆست نازانن، پێیان وایه كابرایه‌ك نیه بۆ سه‌ركردایه‌تی كردن و پۆست به‌رێوه بردن”.