دەنگ بە كێ بدەین؟
ئهردهڵان ههڵهبجهیی
هەڵبژاردن یەكێكە لە پنتەكانی دیموكراتی و بەبێ هەڵبژاردن دیموكراتی لاسەنگ و ناكامڵە،لە سادەترین شوناسیشدا هەڵبژاردن واتە دیاری كردنی باشترین هێز لە لایەن هاوڵاتیانەوە لە كەشێكی وەهادا كە ئازادی كاركردنی سیاسی هەبێت و دەرفەتی ململانێ Conflict لە چوارچێوەی یاسا فەراهەم كرابێت،ڕونیشە هاولڵاتی هەمیشە چاوی لەسەر خزمەت كردنە لە ئاستە ناوخۆییەكە(سیاسەتی نێوخۆیی Internal politics)چونكە ئەوە كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هەیە، لە كاتێكدا كە سیاسەت و دەوڵەتداری لەسەر هەردوو ئاستی نێوخۆیی و دەرەكیInternal political ، Foreign Policy، بەندە، ڕونیشە هەردوو ئاستەكە كاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر یەكتر دادەنێن جا ئەو كاریگەریە ئەرێنی بێت یان نەرێنی.
نامەوێ لە بابەتە قوڵ ببمەوە تەنها ئەو پێشەكیەم بە پێویست زانی بۆ وەڵامێك كە گونجاو بڕوا پێهێنەر بێت بۆ پرسیاری (دەنگ بە كێ بدەین؟)
لە ڕاستیدا بۆ دەست خستنی وەڵام دەمەوێت بڵێم سێ قۆناغ هەن كە گرنگن بۆ هەڵسەنگاندنی هەر هێزێك كە هاوڵاتیان بیانەوێت متمانەی پێ بكەن،كە بریتین لە (ڕابردوو،ئێستا و ڕوانین و كارنامەی ئەو هێزە بۆ ئایندە.
ڕابردوی ئەو هێزە/كە دەڵێم ڕابردوو بە مأنای وەستان و پێداكوتاندن نا،بەڵكو بە بەستنەوەی بە ئێستاو ئایندەوە،هەر هێزێك ڕابردوی خۆی نەكاتە فاكتەری گەشەكردن لە قۆناغەكانی دواتر ئەوا نەك دەپوكێتەوە بەڵكو ڕابردوەكەی دوای بەراورد كردنی بە ئێستای دەبێتە فاكتەری نا ئومێدی هەرەسی زیاتر بەو پێیەی كە ناكرێت ڕابردویەكی پرشنگدار نەتوانرێت لە ئێستادا بەرهەمی لێ شین نەكرێت .
ئێستای ئەو هێزە/مەبەستم لەم قۆناغە ئەوەیە داخۆ ئەو هێزە سیاسیە تا چەند توانیویەتی جێگای متمانەو ئومێدی زۆرینەی هاوڵاتیان بێت و چەندەش لە گەڵ گۆڕانكاریەكان مامەڵەی كردووە،لە سەر ئاستی ناوخۆیی ودەرەكی تا چەند ئەدای ئەرێنی هەبووە لە خزمەتی هاوڵاتیان لە بواری خزمەتگوزاری گشتی و پاراستنی هێمنی و خێرا تر كردنی ڕەوڕەوەی پڕۆژە گشتیەكان بە نمونە،وە تا چ ئاستێك پێگەی یەكە سیاسیەكەی بەهێز كردووە ئەو دەمەی كە لە ناوەندی دەسەڵاتی یان خاوەنی بووە.
كارنامەو تێڕوانینی هێزەكە بۆ ئایندە/ هەموو هێزێكی سیاسی لە قۆناغی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ڕێگای خستنەڕووی كارنامەی بۆ ئایندە،دەیەوێت لەو ڕێیەوە وخۆی بە هاوڵاتی بناسێنێت و كاریگەری لەسەر دروست بكات ئەوەش بە ئامانجی وەدەست خستنی متمانەی هاوڵاتیان لە پێناو گەیشتن بە دەسەڵات (جا بەشداری كردن یان كۆنتڕۆڵ كردنی بێت لە ڕێگای سندوقەكانی هەڵبژاردنەوە) لێرەش گرفتی سەرەكی بۆ هێزە سیاسیەكان ئەوەیە داخۆ ئەو بەڵێنانەی پێشتر لە كارنامەكەیدا ئاماژەی پێكردون جێبەجێی كردون یان تەنها گەمەیەك بوون بۆ وەدەست خستنی متمانەی كاتی هاوڵاتیان؟لێرەشدا بە ڕونی كاریگەری قۆناغی ڕابردو دەردەكەوێت لە مامەڵەی هاوڵاتیان بەرامبەر بەڵێنی ئەو هێزەی كە ئایا ڕاستگۆ یان خەڵەتێنەر بووە، ئەوەیش وا دەكات هەر هێزێكی سیاسی كارنامەی خۆی وا دابڕێژێت كە لەگەڵ واقیع بگونجێت.
پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بێ كەموكورتی نەبووە بەڵام. ئەوەش ڕوونە جار لە دوای جار گرفتەكان كەم دەبنەوەو پرۆسەكەش شەفافترو باشتر دەبێت،لە ڕاستیدا دەبێت ئەوەش ئاماژە پێ بكەین كە باس لە پرسی دیموكراتی بەگشتی و هەڵبژاردن دەكەین سێ هۆكار هەن دەبێت لەبەرچاو بگیرێن كە فاكتەری ئەو گرفت و ڕێگریانەن.
یەكەم
هەرێمی كوردستان كەوتۆتە جیهانی سێیەم كە بە درێژایی مێژوو داگیركراو بووە لە لایەن وڵاتانی ئەوروپیەوە
دووەم
كوردستان كەوتۆتە پڕكێشەترین ناوچەی جیهان كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و بەردەوام شەڕو ململانێی سیاسی و ئابوری تێدایە
سێیەم
كوردستان جیا لەو دوو خاڵە جارێكی تر كەوتۆتە ژێر دەستی نەتەوەكانی ناوچەكەو بواری نەدراوە كە خۆی خاوەن كیانێك بێت تەنانەت شەڕی سڕینەوەی كراوە و ڕونیشە ئەزمون نەكردنی خۆبەڕێوەبەری نەبونی دەوڵەت چەند ڕەنگدانەوەی لەسەرجەم كایەكان دەبێت
بەڵام وێڕای هەموو ئەو فاكتەرانە ئەزمونی سیاسی و كارگێڕی كوردستان لە چاو دەوروبەری خۆی وەك خۆرێك دەدرەوشێتەوە
دواجار نەمویست وەك نوسەرێك بكەومە مەدحی هێزێكی سیاسی بەڵام وەڵامی پرسیاری دەنگ بە كێ بدەین بە چەند پرسیارێكی تر بۆ ئێوە جێدەهێڵم
-ئایا كام هێزی سیاسی ڕابردووی پڕ شانازی و ئێستای گەش و پڕ خزمەتەو لە ئایندەش دەیەوێت خزمەتی زیاتر بكات ؟
-كام هێزی سیاسی لە خەمی دروست كردنی كیانێكە بۆ گەلێك كە هێندەی دە دەوڵەت خوێنی بۆ سەربەخۆیی بەخشیوە ؟
-ئەو هێزە سیاسیە كوردستانیە كامەیە بۆتە مایەی پێشخستن و پاراستن و ئاوەدانی ئەم نیشتمانە