نرخی نه‌وت گۆڕانكاری نوێی تۆماركرد

خواكوڕك

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23/10/2016 نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٥١ دۆلار و ٩١ سەنتە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکاش بە ٥٠ دۆلار و ٩٨سەنتە، ئابووریناسانیش ده‌ڵێن بۆیه‌كه‌مجاره‌ نرخی جۆره‌كانی نه‌وت به‌مشێوه‌یه‌ له‌یه‌كتری نزیك ببێته‌وه‌.

ئه‌م گۆڕانكاریه‌ش له‌ نرخ ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌رزونزمه‌ و گۆڕانكاریه‌ خێرایه‌ی له‌ نرخی نه‌وت له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو روویداوه‌، ئابووریناسان هۆكاره‌كه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی ئۆپیك و جه‌نگ و ناسه‌قامگیریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

له‌ ئیستاشدا وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له‌ هه‌وڵدان كه‌ به‌رهه‌می نه‌وت له‌ بازاره‌كاندا له‌ ئاست خواست و داواكاری كڕیاران هاوسه‌نگ بكه‌ن و سنوورێك بۆ دابه‌زینی نرخی نوت دابنێن.

Back to top button