كه‌ركوك له ژیر حوكمی سه‌ربازیدا زه‌مانه‌ت نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه
رێبوارتاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك راگەیاند: “هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی کەرکووك تاوەکو ئێستا نەیانتوانیووە بگەڕێنەوە کەرکووك، چونکە تائێستا لە كەركووك عەسكەر حوكم دەكات، زەمانەت نییە بۆ ئەوەی خەڵك بگەڕێتەوە شارەكەی خۆی، كە دژی دەستووری عێراقە، بەپێی دەستوور دەبێ مەلەفی ئەمنی رادەستی دەسەڵاتی مەدەنی بكرێت”.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك گوتیشی: “خەڵك لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دەنگدان بە ریفراندۆم دەستگیکراوە و بە توندترین شێوە ئەشکەنجەدراوە، ئەوەش لەلایەن ئەو ھێزە میلیشیانە كراوە كە لە كەركووك دەسەڵاتدارن”.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك و خانه‌قین و خورماتووكه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.