سه‌ركرده تۆراوه‌كانی گۆران بێده‌نگن و بانگه‌شه بۆ گۆران و كاندیده‌كانیان ناكه‌ن
كێشه و ناكۆكییه‌كانى ناو گۆڕان له دواى نه‌وشیروان مسته‌فا و شكستى هه‌ڵبژاردنى ۱۲ى ئایاری په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌و ڕاستییه‌ى ده‌رخست كه گۆڕان و سه‌ركرده‌كانى نه‌یانتوانى “ئه‌مانه‌تپارێزى” وه‌سێته‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا بن ، ڕۆژ له دوای ڕۆژ ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی گۆران ده‌چنه قۆناغێكی توندتر‌و سه‌ركرده دهسڵهكاركێشاوهكانی گۆران له‌پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه‌و ئومێدیان به گۆران نه‌ماوه .
قادری حاجی عەلی وعەبدوڵای کوێخا موبارەک دوو كه‌سایه‌تی دیار‌و سه‌ركرده‌ی باڵای ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆران بوون ،سه‌ركردایه‌تی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ناو گۆرانیان ده‌كرد ،ئێستا بێده‌نگن و بانگه‌شه‌ی بۆ هیچ به‌ربژێرێكی گۆران ته‌نانه‌ت لیسته‌كه‌ش ناگه‌ن ،ناكۆكییه‌كانی ناو گۆران کاریگەری نەرێنی له‌سه‌ر گرده‌كه به جێهێشتووه‌و ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كانی نێو ماڵێ گۆڕان چارەسەر نەکرێت رەنگە کێشەی گەورە بۆ بزووتنەوەکە دروستببێت.
وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە یەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی و ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە ده‌ستیان له كاركێشایه‌وه‌و به‌شه‌كی تریش بە ئاشکرا نیگەرانن.