گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح زیانی زیاتر به یه‌كێتی ده‌گه‌یه‌نێت
رۆژی ١٩ی٩ی٢٠١٨، بەرھەم ساڵح دوای نزیکەی پێنج مانگ جیابوونەوەی لە یەکێتی و دروستکردنی قه‌واره‌یه‌ك بەناوی ھاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، قه‌واره‌كه‌ی خۆی بەجێ ھێشت وله پێناو كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، گەڕایەوە ناو یەکێتی وهه‌مان ڕۆژ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به ده‌نگی ۲٦ ئه‌ندام به‌رهه‌م ساڵح ده‌كاته كاندیدی فه‌رمی حزبه‌كه‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق .
لای خۆیه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی رەتی کردووەتەوە به‌رهه‌م ساڵح کاندیدەکەی یەکێتی قبوڵ بکات، له چه‌ند خولى رابردووى سه‌رۆكايه‌تي كۆماردا ، پشکی کورد بووە، لە ناو لایەنە کوردستانییەکانیش ئه‌و پۆسته به‌پێی ڕێكه‌وتن دراوه به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، بەڵام ئەمجارە پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایه نەخشەی سیاسی گۆڕاوە، مەرج نییە ئەمجارە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی كێشه ده‌خاته نێو ماڵهگهورهكهی یه‌كێتی ! به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی گومانیان له‌به‌رهه‌م ساڵح هه‌یه‌و ده‌ڵێن ده‌بوایه به‌رهه‌م ساڵح به‌ر له گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی قه‌واره‌كه‌ی ههڵبووهشێنایهتهوه ،پێشبینییه‌كی تر ئه‌وه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌گه‌ری زیانگه‌یاندنی به یه‌كێتی هه‌یه و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیگه‌رانن له گه‌رانه‌وه‌كه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی ،جگه له‌وه‌ی کاندیدکردنی بەرھەم ساڵح بۆ پۆستی سەرکۆمار یه‌كریزی كورد‌و به‌تایبه‌تی ته‌بایی و كۆده‌نگی نێوان پارتی و یه‌كێتی لێكترازاندووه .
به‌پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” به‌شێكی ترله هه‌ڵوێستی یه‌كێتیه‌كان ئه‌وه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و وه‌رگرتنی پله‌و پۆستی سیاسی بووه نه‌ك كار‌و پرۆژه‌و خزمه‌ت كردنی رێبازه‌كه‌ی مام جلال ،ئه‌م بۆچوونه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاریگه‌ری زۆری به دوای خۆیدا هێناو هێرشی زۆر كرایه سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ،كه‌واته بەرھەم ساڵح قازانجی بۆ دەنگەکانی یەکێتی نابێت، ئەوەیە کە بەرھەم ساڵح بە تەنیا و لەگەڵ چەند کەسێک کە پێشتر یەکێتی بوون گەڕاوەتەوە،نهیبتوانیوه هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر قه‌واره‌كه‌ی دانبێت .