كه‌ركوك به هۆی خیانه‌تی گروپی۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ناویه‌كێتی نه‌وتی كه‌ركوك به‌تاڵان ده‌بردرێت
كورده‌كان هه‌رگیز ئه‌وه‌یان له‌بیرناچێت كه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌كه‌ركوكدا هۆكاری سه‌ره‌كی لكاندنی ناوچه‌كانیان بو به‌ده‌ر له‌خواستی خۆیان به‌ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی عێراقه‌وه، له‌وساوه تا ئه‌مڕۆ ئه‌و شاره‌ی كه یه‌كێك له‌پێنج كێڵگه هه‌ره گه‌وره‌كه‌ی جیهان له‌خۆده‌گرێت، له‌ئاگری ناكۆكییه‌كاندا ده‌سوتێت.
دوای ڕوداوه‌كانی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ۲۰۱۷ و ڕێكه‌وتنی گروپێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كیتی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ڕاده‌ستكردنی كه‌ركوك و خورماتوو خانه‌قین به خاك و خه‌ڵكه‌وه ، ڕۆژ له دوای ڕۆژ خراپی دۆخی ئه‌منی ڕوو له ههلكشانه كورد و پێكهاته‌كانی تر جكه له عه‌ره‌بی شیعه‌و سوننه له‌سه‌ر خاك و زیدی خۆیان په‌لامارده‌درێن و ده‌كوژرێن و ته‌عریب ده‌كرێنه‌وه .
سه‌باره‌ت به نه‌وتی كه‌ركوك به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” کۆمپانیای نەوتی باکوور لە سەرەتای مانگی ٦ی ٢٠١٨، لە ڕێگەی خاڵی سنووری (زورباتیە)ی سەر بە پارێزگای دیالەوە نەوتی خاو بە تانکەر لە کۆگای (کەرکووک الحدیس) بۆ وێستگەی (درە شھر)ی ئێرانی ھەناردە دەکات ، کۆی گشتیی ئەو بڕە نەوتەی کە تاوەکوو ١١ی٧ی٢٠١٨، ھەناردە کراوە، ٧٢٠ تانکەر بووە، کە دەکاتە (١٤٦٤٢٨) سەد و چل وشەش ھەزار و چوارسەد و بیست و ھەشت بەرمیل نەوت.
خواكوڕك زانیویه‌تی ” بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا رێژەی ھەناردەکردن بۆ ئەو وێستگەیە زیاد بکرێت، تا دەگات بەو ئاستەی کە لە گرێبەستی کۆمپانیای (SOMO) و کۆمپانیای نەوتی ئێرانی (NICO) دا واژۆی لەسەر کراوە و بەپێی ناوەڕۆکی گرێبەستەکە بە ژمارە (١٧١٢٠٨-١٧٠٢ -SW) کە لەنێوان ھەردوو کۆمپانیای ناوبراودا واژۆ کراوە، رێککەوتنەکە تایبەتە بە گۆڕینەوەی نەوتی خاوی کەرکووک بە نەوتی ئێران، ھەروەھا رادەستکردنی بڕی ٣٠ ھەزار تاوەکو ٦٠ ھەزار بەرمیلی نەوتی خاوی کەرکووک لە ڕێگەی تانکەرەوە بۆ وێستگەی (درە شھر) لە ئێران.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” لە کاتی گرێبەستەکانی نێوان کۆمپانیای (SOMO) و کۆمپانیای نەوتی ئێرانی (NICO) دا ،داوا لە کۆمپانیای نەوتی باکوور کراوە، ئاسانکاری و کاری پێویست بکرێت بۆ شاندی کۆمپانیای نەوتی ئێران (NICO) کە لە ١٩-٢-٢٠١٨، سەردانی شوێنی تایبەت بە بارکردنی (تحمیل) نەوتی خاوی کەرکووک دەکەن.
ئێستا ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئاگاداری ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كانی نێوان کۆمپانیای (SOMO) و کۆمپانیای نەوتی ئێرانی (NICO) نین ، نەوتی کەرکووک بەتەواوی داهات و مامه‌ڵه‌كردن پێوه‌ی کەوتووەتە دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و گرووپی خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەریش بەشیان تێیدا ھەیە، بە شێوەیەک کە وەزارەتی نەوتی عێراق ھیچ دەسەڵاتێکی بەسەر فرۆشتنی نەوتی کەرکووکدا نەماوە، بەڵکوو بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور (فەرید جادر) کە عەرەبێکی شیعەی خەڵکی باشوورە لەگەڵ (سەفا عەبدوڕەحمان) کە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بۆ کاروباری کارگێڕییە، بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبی و گرووپی خیانەتکاری ١٦ی ئۆکتۆبەری ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسی ھەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی کەرکووک بەڕێوە دەبەن.
لەدوای ١٦ ئۆکتۆبەرەوە ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه فرۆشتن و ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک به‌ره‌و ئێران رۆژانە بە تانکەر به‌رده‌وامه و به‌هۆی رێكه‌وتنی گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ناو یه‌كێتی كه پشكیان هه‌یه له‌و نه‌وته‌ی هاورده‌ی ئێران ده‌كرێت سودی باشیان لە بەتاڵانبردنی نەوتی کەرکووک بینیوە.
پێشتر ” خواكوڕك ” ئاشكرای كردبوو ،دژه تیرۆری یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی لاهوور جه‌نگی، له ڕێگه‌ی بۆڕییه‌كی نه‌وته‌وه له گوندێكی شارۆچكه‌ی دووبز نه‌وت ڕه‌وانه‌ی ئێرانی ده‌كه‌ن. هاوكات له چه‌ند گوندێكی تریش له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی ڕێكخراوی به‌در ده‌ستیان به ده‌رهێنان و دزینی نه‌وت كردووه و ڕۆژانه نزیكه‌ی ٦۰۰ تانكه‌ر نه‌وت هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كه‌ن. پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت زانیارییه‌كان ڕه‌ت ناكاته‌وه و ته‌نیا ده‌ڵێ، ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ر ئه‌و دوو هێزه‌دا ناڕوا.
دژه تیرۆری یه‌كێتی له گوندی “شیرناو”ی سه‌ربه شارۆكه‌ی دووبز، له رێگه‌ی بۆڕییه‌كی نه‌وتی كێڵگه‌ی نه‌وتی “بای حه‌سه‌ن”یان به‌رده‌وام نه‌وتی لێ ده‌دزن و ڕۆژانه ته‌نیا له‌و گونده ٦۰ تانكه‌ری نه‌وت ده‌به‌ن و ئاودیوی ئێرانی ده‌كه‌ن.