عه‌بدوڵای كوێغا موباره‌ك: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێستا شه‌ڕی كۆمپانیا‌و سه‌روه‌ت و پاره وه‌رگرتنی ژێر به‌ژێر ده‌كات
عەبدوڵای کوێخا موبارەک، بەرپرسی مەکۆی چەمچەماڵی گۆڕان، لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وتارێکی بەناونیشانی (ئابڕووچوونی سیاسەت لە کوردستاندا) بڵاو کردەوە و له وتاره‌كه‌یدا ئه‌و ئابڕورو چوونه ده‌برێت به باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆران‌دا و ده‌ڵێت :” ئەو بزوتنەوەی گۆڕانەی كە ساڵانێك جێگەی ھیوا و ئومێدی خەڵك بوو، ئەو گۆڕانەی كە لەسەر دەستی كاریگەرترین سیاسەتمەدار و كارێزمای كورد دامەزرا، بەڵام ئێستا تەوریسی سیاسی، شەڕی كۆمپانیا و سەروەت و سامان، ڕێككەوتن و پارە وەرگرتنی ژێر بە ژێر تێیدا سەری ھەڵداوە.!”.
بەرپرسی مەکۆی چەمچەماڵی گۆڕان له‌باره‌ی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه بێئه‌وه‌ی ناوی بهێنێت به‌ڵام ته‌نز ئامێز نوسیویه‌تی:” كەسایەتی دیاری سیاسی حزب بەناوی چاكسازی و داد پەروەری دروست دەكات و خەڵك دوای دەكەون و دەنگی پێ دەدەن، بەڵام دوای چەند مانگێك حزبە داد پەروەرەكەی ھەڵدەوەشێنێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ ھەمان حزب تەنھا لەپێناو وەرگرتنی پۆستێك بۆ شەخسی خۆی.!”.
له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا له‌باره‌ی لایه‌نه ئیسلامییه‌كانه‌وه عه‌بدوڵای كوێغا موباره‌ك ده‌ڵێت :” چەندین لایەنی ئیسلامی لە كوردستاندا ھەیە و ئیدعای چەسپاندنی حوكمی ئیسلامی دەكەن و ھیچیشیان ھاوڕای یەكتر نین، لەكاتێكدا ئێمەی ئیسلام یەك كتێبی ئاسمانیمان ھەیە، ئەپرسم ئەگەر ئەمانە درۆ ناكەن و بەرژەوەندی خواز نین بەچی سیفەتێك جیاواز و فرە لایەنن كە ئیسلام تەنھا یەك قورعان و بەرنامەی ھەیە؟! “.
له كۆتایی به‌رپرسی مه‌كۆی چه‌مچه‌ماڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت :” ھەمو ھۆكاری ئەم بەرەڵای سیاسی و دروستبونی بازرگانی سیاسیەش تەنھا بەدەمەوە چون و شوێنكەوتن و شەرعیەتدانی خەڵكە بەم جۆرە كەس و لایەنانە”.