ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاگاداری گرێبه‌ست و دزینی نه‌وتی كه‌ركوك نییه بۆ ئێران
سه‌باره‌ت به دزینی نه‌وتی كه‌ركوك و هه‌نارده‌كردنی به‌ره‌و ئێران ،به پێی ڕێكه‌وتنه‌كانی دژه تێرۆری یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ۲۰۱۷ له‌گه‌ل میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانییه‌كان و دواتر رێكه‌وتنی هه‌ردوو كۆمپانیای (SOMO) و کۆمپانیای نەوتی ئێرانی (NICO) ئهه له كاتێكدایه ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك بێئاگایی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و رێكه‌وتنانه ده‌ربری و هیچ زانیارییه‌كیان نییه له‌باره‌ی رێكه‌وتنی دژه تیرۆری یه‌كێتی و خیانه‌تكارانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانییه‌كان .
جوان ئیحسان، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند:” لەبەر ئەوەی عێراق وڵاتێکی دامەزراوە نییە، ئەوان وەکوو ئەندامانی ئەنجومەن بە ھیچ شێوەیەک ئاگەداری ئەو گرێبەستانە نین”.
ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک گوتیشی: ”نەوتی کەرکووک دەفرۆشرێت، بەڵام ئێمە نازانین چەندە و چۆن دەفرۆشرێت و گرێبەستەکانمان نەبینیوە، ئەوەی دەیزانین ئەوەیە کە نەوتی کەرکووک ھیچ خێرێکی بۆ کەرکووکیەکان نییە، تەنیا بۆن و دووکەڵەکەی نەبێت“.
جوان ئیحسان جەختی لەوەش کردەوە” له بەرامبەر فرۆشتنی نەوتی کەرکووک، ھیچ خزمەتگوزاری لە شارەکەدا بوونی نییە، ئەوەش روونە کە داھاتەکەی نادیارە”.
لای خۆیه‌وه جەمال مەولوود ئەندامی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ده‌ڵێت:” ئەوان ئاگەداری فرشتنی نەوتی کەرکووک نین، تەنیا دەزانن لە ڕێگەی تانکەرەوە لە سلێمانی و ھەڵەبجەوە بۆ ئێران دەڕوات، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ”ئاگەداری ئەوە نین ئێستا لە ڕێگەی دیالەشەوە نەوتی کەرکووک ھەناردەی ئێران بکرێت“.
له دوای خیانهتی۱٦ی ئۆكتۆبه‌رەوە دۆخی ئه‌منیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی تێك چووه، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌درێن و خه‌ڵكیش له سنووری كه‌ركوك و خورماتووخانهقین ده‌ڕفێندرێن، ده‌كوژرێن و تیرۆر ده‌كرێن و هێزەکانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌یه له تێكچوونی دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌هۆی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه داگیركرا .