به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی كه‌رنه‌ڤاڵی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له هه‌ولێر ئه‌نجام ئه‌درێت
به ئاماده‌بوونی سـه‌رۆك بــارزانــی، كهرنهڤاڵـێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ریی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوكاتی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ساڵڕۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه كه ساڵێك پێش ئێستا ئه‌نجامدرا و نزیكه‌ی ۹۳% خه‌ڵكی كوردستان به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌نگیاندا ، هاوكاتیش كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه‌كه بۆ پاڵپشتیكردنی لیستی ۱۸۳ـی پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان .
له ئێستاوه سه‌ربه‌خۆخوازان به‌ره‌و یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری كه‌وتوونه‌ته رێ و پێشبینی ده‌كرێت ده‌یان هه‌زار كه‌س بۆ پاڵپشتیكردن له لیستی ژماره ۱۸۳ـی پارتی و بیرهێنانه‌وه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌شداریی ئاهه‌نگی ساڵیادی رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و پاڵپشتی بۆ لیستی ژماره ۱۸۳ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان به قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه بڕیاره رۆژی ۳۰ی۹ی۲۰۱۸ به‌ڕێوه‌بچێت، جگه له پارتی ۲۷ قه‌واره و لیستی دیكه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ۱۰۰ كورسی و ۱۱ كورسی كۆتای پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه كێبڕكێ ده‌كه‌ن.