هاوپه‌یمانی : به‌رهه‌م ساڵح هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئێمه نابێت و سه‌رۆكی نوێ هه‌لده‌بژێرین
هه‌میشه كورد زوو شتی لەبیر دەچێتەوە، بەڵام ئەمجارە بۆ بەرهەم ساڵح وادەرنەچوو، جیاوازیی‌و پێچەوانەیی نێوان وتەو كردارەكانی بەرهەم ساڵح تەنها چوار مانگە، ئەو كە خاوەنی دروشمی “كردار شەرتە”یە، ئەمڕۆ بەكردار وەڵامی خەڵكی دایەوە ! گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م سالح بۆ ناو یه‌كێتی ڕوبەڕوی ڕەخنەی زۆر كەس بووەوە كە بەشێكیان لەناو خودی هاوپەیمانیدا بوون ، له دوێنێ وه ڕەخنەكان چوونە ئاستێكی دیكەو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە لێشاو تانەو توانجی لێدەگرن.
یوسف گەردی، کاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له قه‌واره‌ی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ڕایگەیاند: ” ئێمە بایکۆتمان شکاندووە، ھەرچەندە لە سەرەتاشەوە زۆرینەی کاندیدەکانمان لەگەڵ ئەو بایکۆتە نەبوون، بەڵام سەرکردایەتیی ھاوپەیمانی بە کۆی دەنگ بڕیاری بایکۆتیان دا کە گوایە ئەوە لە بەرژەوەندیی حزب و جەماوەرەکەیدایە، ئێمە ئەوکاتەش قەناعەتمان بەوە نەھات”.
كاندیده‌كه‌ی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ڕاشیگه‌یاند: “ھەندێک مەکتەب سیاسی و سەرکردە سەربازییەکانی یەکێتیی نیشتمانی و لە میدیاکانەوە گوتوویانە، ئێمە داوامان لە ھەندێک کەس کرد، کە ھاوپەیمانی بایکۆتی ھەڵبژاردن بکات و ھەندێک کەس نەکرێن بە سەرۆکی لیست”.
له‌باره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر قه‌واره‌كه‌یان ، یوسف گەردی، کاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: “به‌رهه‌م ساڵح هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر قه‌واره‌كه‌مان نییه‌و به‌رده‌وام ده‌بین و دەمێنێتەوە و سەرۆکی نوێ ھەڵدەبژێردرێت”.