سهرۆك بارزانی : ڕیفراندۆم مافێکی یاسایی و سرووشتی هەموو گەلێکە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات
كهمێك لهمهوبهرسهرۆك مهسعود بارزانى گهیشته یاريگاى فهرهنسۆ ههريرى لهشاری ههولێر بهمهبهستی بهشداریكردن له كهرنهڤاڵى گهورهى بانگهشهى پارتى ديموكراتى كوردستان،سهرهتا به خولهكێك وهستان بۆ گيانى شههيدان دهستيپێكرد.
سهرۆك بارزانى له كهرنهڤاڵی گهورهی جهماوهری ههولێری پایتهختی كوردستان كه بهشێكی كهرنهڤاڵهكه بۆ ساڵیادی پرۆسهی ئهنجامدانی ڕیفراندۆمی سهربهخۆی كوردستان و بهشهكهی تریشی تایبهت بوو به بانگهشهی ههڵبژاردن بۆ لیستی ژماره ۱۸۳ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگهیاند:” لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، لەم ڕۆژەدا کە ساڵی ڕابردوو وەکوو ئەمڕۆ بڕیارتان لە چارەنووسی خۆتان دا و مێژووتان تۆمار کرد، پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەتان لێدەکەم و پیرۆزباییتان لێ دەکەم و سوپاسی وەفاداری و دڵسۆزیتان دەکەم. ئەو پەنجانەتان ماچ دەکەم کە ئەو ڕۆژەتان مۆر کرد”.
سهرۆك بارزانی ڕاشیگهیاند:” مافێکی یاسایی و سرووشتیی هەموو گەلێکە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، ئێوەش پارساڵ وەکوو ئیمڕۆ بڕیارتان لە چارەنووسی خۆتان دا، بەڵام بەداخەوە خراپ تەفسیر کرا، دەبووایە پرسیار لە ئێوە بکرێت، ئەرێ بۆ ئەو بڕیارەتان دا؟ ئەرێ دەردی ئێوە چییە؟ لە جیاتی ئەوەی بێن قەرەبووی کەسوکاری ئەنفال و کیمیاباران و دەربەدەر و ئاوارەکان بکەنەوە، هەوڵیان دا سزای قورستر بخەنە سەر ئەم خەڵکە ، تاوان نەبوو خەڵکێک بڵێ دەمەوێ ئەوها بژیم، دەبووایە پەنا بۆ گفتوگۆ و بۆ دیالۆگ ببەن و ئەوەش خواست و داوای ئێمەش بوو، کەس نەیگوتبوو ڕۆژی پاشتر سەربەخۆیی ڕادەگەیەنین، بەڵام بەداخەوە جارێکی دیکە دەڵێم خراپ تەفسیر کرا و سوئیستیفادەش لەو ڕۆژە کرا”.
لهبهشێكی تری گوتارهكهیدا سهرۆك بارزانی گووتی :” ئێمە پێمان وایە بەهیچ شێوەیەک پێچەوانەی دەستوور هەنگاومان نەناوە. لە دەستووردا هاتووە کە (ئیلتزامکردن بەو دەستوورە یەکێتیی ئازادانەی عێراق دەپارێزێت)، ئەگەر دەستوور جێبەجێ کرابا، پەنامان بۆ ڕیفراندۆم نەدەبرد، بەڵام هەموو دەرگایەکیان داخست و هیچ ئومێدێکیان نەهێشتەوە تاوەکوو پێکەوە بژین وشەریک بین، لەوەش دەرچوو کە سزامان بدەن، هەندێک لە هەموو سنوورەکان تێپەڕین و هەموو سنوورەکانیان بەزاند و ویستیان ئیرادە و کەرامەتی ئێمە بشکێنن، بۆیە بڕیارمان دا بمرین و نەهێڵین کەرامەت و ئیرادەی ئێمە بشکێ”.
ههروهها سهرۆك بارزانی گوتیشی :” سوپاس بۆ ئێوەی خۆڕاگر، سوپاس بۆ دڵسۆزی و وەفاداری ئێوە، سوپاس بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان. ئەم ئەزموونەش وەکوو هەموو ئەزموونەکانی پێشتر، دەرکەوت کە بە ئاسن و ئاگر، بە شەڕ چارەسەری کێشەی کورد ناکرێ، دەبێ بە لێکتێگەیشتن و بڕوای هاوبەش و گفتوگۆ بێت، دەبێ بە ڕێزلێکگرتن بێت، ئێمە ئەوکاتە و ئێستا و لە ئایندەش داکۆکی لەسەر بژاردەی خۆمان دەکەین کە ئاشتی و درێژکردنی دەستی برایەتییە بۆ هەموو لایەک”.
سهرۆك بارزانی لهبهشێكی تری گوتارهكهیدا دهلێت :” ئەوەی بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و هاوکاری بەدەست هەردوولا دێت، ١٠٠ ساڵیش بەشەر نە بەدەست ئێمە دێ و نە بە دەست ئەوان دێ. ئێستاش دەرفەتێکی تازە هاتووەتە پێش، بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ڕابردوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی فیدرالی لە بەغدا. لەو هەڵبژاردنەدا زۆرکەس وایاندەزانی کۆتایی پارتییە، بەڵام بە هیممەتی ئێوەی تێکۆشەر و وەفادار و پارتی پەروەر، توانیتان پارتەکەتان بکەن بە پارتی ژمارە یەک لەسەر ئاستی هەموو عێراق. سەنگی پارتی دەرکەوت بۆ هەموو لایەک و مەعلوومیش بوو کە پارتی رەقەمێکی زۆر گەورەیە لە موعادەلەکەدا، بۆیە کەس ناتوانێ تەجاوزی بکات”.
سهرۆك بارزانی دهشڵێت :” بەڕاستی من ترسم زۆر بوو کە ئەو فەرهەنگەی دژ بە کورد کە هەندێک بەرپرس دەیانویست بیکەنە فەرهەنگی شارعی عەرەبی لە عێراق، سەربگرێت، بەڵام لە هەڵبژاردنی ١٢ی ئایار سزای هەموو ئەو کەسانەیان دا یان بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەیان دا کە دەیانویست لەسەر حیسابی دژایەتیکردنی خەڵکی کوردستان و مافی خەڵکی کوردستان، خۆیان بکەن بە پاڵەوان، بەڵام لەلایەن گەلی عێراقەوە سزا دران و سوپاس بۆ گەلی عێراق. ئەم هەڵوێستەی گەلی عێراق کاریگەرییەکی زۆر گەورەی لەسەر ئێمە هەبوو”.
سهرۆك بارزانی له مهراسیمهكهدا ئامۆژگارییهكی باوكی رۆحی نهتهوهكهمان بارزانی نهمر دهگیریتهوهو دهڵێت :” لێرەدا بەبیر خۆم و ئێوە و بەغداش دێنمەوە، تەوسییەی جەنابی بارزانی و حیکمەتی ئەو، شەڕ لەگەڵ حکوومەت بە مانای شەڕ لەگەڵ میڵەت نایەت و شەڕ لە نێوان دوو میڵەت کوفر و تاوانە، هیچ کاتێک ڕێگە نادەین ناکۆکیی ئێمە لەگەڵ حکوومەتێک، ببێتە شەڕ و ناکۆکی لە نێوان گەلی کورد یان گەلی عەرەبی و یان گەلێکی دیکە. حکوومەت دێن و دەڕۆن بەڵام میڵەتان دەمێنن، ئەمە سیاسەتی نەگۆڕی پارتی بووە لە ڕابردووەوە تائیمڕۆ و تا ئەو ڕۆژەی دونیا هەیە.
سهرۆك بارزانی دهشڵێت :” من لێرەدا داوا لە هەموو خوشک و برایان دەکەم لە سەرتاسەری کوردستان، ئەو برا عەرەبانەی ناچار بوون ئاوارە بن و بێنە کوردستان، شوێن و جێگەی خۆیان لەبەر تیرۆر و خەدەمات جێهێشتووە، تا قەناعەت دەکەن بۆ شوێنەکانی خۆیان بگەڕێنەوە، ئەوپەڕی ڕێزیان لێ بگرن و بە کەسوکاری خۆمانیان دابنێن ، من بۆ ئەم دەرفەتە داوا لە هەولێر و بەغدا دەکەم، ئەم دەرفەتە لەدەست نەکەن و هەموو کێشەکان لەسەر بنەمای شەراکەت و تەوافوق و تەوازون بەپێی دەستوور چارەسەر بکەن، چونکە لە کاتی ڕزگارکردنی مووسڵ کە بە خوێنی پێشمەرگە ڕێگە بۆ ڕزگارکردنی مووسڵ خۆشکرا، بەڵام بەداخەوە بەرپرسانی بەغدا ئەوکاتە دەرفەتەکەیان تێکدا، با ئەم دەرفەتەی ئەمجارە لەدەست نەچێ، ئێمە تاپێکەوەین دەبێ برا و دۆست و هاوکاری ئێوە بین”.
لهبارهی پهیوهندییهكانی ههرێم و بهغدا سهرۆك بارزانی گووتی :” پێش چەند ڕۆژێک لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی بەغدا دانیشتم، داوام کرد چۆن دەبێ بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان بکەن، ئەوهاش بەرگری لە مافی هاووڵاتییانی دیکەی شارەکانی دیکەی عێراق بکەن. بەرگری لە مافی برایانی تورکمان، کلدان و ئاشووری، سریان و ئەرمەن بکەن، بەرگری لە بیروڕای ئازادی سیاسی و ئایینی و مەزهەبی بکەن ،ئێستا لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و دەرەوە، هەروەک دەبینن حکوومەتی هەریمی کوردستان سەرکەوتوو بوو لە درووستکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و ئومێدەوارین ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو پەیوەندییانە بەرەو پێشتر و باشتر بچن”.
لهبارهی یهكریزی نیوماڵی كوردییهوه سهرۆك بارزانی ڕایگهیاند:” زۆر باسی یەکڕیزی و ناوماڵی کورد دەکرێ، وابزانم هەمووتان شایەدن زۆرمان کرد بۆ ئەوەی ناوماڵی کورد یەکڕیز بێت، پارتی لە زۆر لە مافەکانی خۆی خۆشبوو، بۆ ئەوەی ئەو یەکڕیزییە بپارێزێت، بەڵام بەداخەوە جێی نەگرت، بەپێچەوانەوە لە دژی پارتی بەکاریان هێنا. ناوماڵی کورد و یەکڕیزیی کوردیش مەرجی خۆی هەیە ، هەڤاڵینە، بنەمای نیشتمانی و نەتەوەیی هەیە، کە نەگۆڕن. ئەو بنەمایانە وەکوو چەترێکن بۆ هەموومان، کاتێک لەو بنەمایانە لادرا، مانای وایە یەکڕیزیی کورد و ناوماڵی کورد تێکدرا، هەروەکوو لە ١٦ی ئۆکتۆبەر ڕووی دا، دەبێ پابەندی بنەماکانی نیشتمانی و نەتەوەیی بن، ئەمانە ئەساسن”.
لهبارهی ههڵبژاردنهكانی پهرلهمانی كوردستان و لیستی ژماره ۱۸۳ـی پارتی سهرۆك بارزانی دهلێت :” چەند ڕۆژێکمان ماوە بۆ تۆمارکردنی مێژووێکی تری پڕ لە سەروەری. لە ٣٠ی ئەم مانگەدا ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، رۆژێکی چارەنووسسازە، رۆژێکە ئێوە بڕیار دەدەن ئایا دەتانەوێ کوردستانی ئێوە چۆن بێت؟ ئەمن و ئاسایش بەرقەرار بێت تێیدا؟ بەختەوەری بەرقەرار بێت؟ ئاوەدانی بەرقەرار بێت؟ دڵنیام ئێوە ئەوەتان دەوێ، بۆیە داواتان لێدەکەم ئەو ڕۆژە هەموومان پەیمان دووبارە بکەینەوە لەگەڵ شەهیدەکانمان، وەفادار بین بە خوێنی ئەو شەهیدانە، دەنگ بە لیستی ١٨٣ بدەین ، بۆ ئەوەی گۆڕانکاریی گەورە بکرێ، چاکسازیی هەمەلایەنە بکرێت، لەو باوەڕە دام ئێوە لە ڕۆژی ٣٠ی مانگ دەچنە سەر سندووقەکان و دەیسەلمێنن هەولێر هەر هەولێرە”.
له كۆتایی گوتارهكهیدا سهرۆك بارزانی گووتی :” ئێمە ئەو بەڵێنەتان پێ دەدەین کە هەمیشە لەگەڵتاندا ڕاستگۆ بین. بەڵێنتان پێ دەدەین، ئەگەر کەرامەت و ئیرادە و سەروەریی ئێوە کەوتە مەترسی، مردن هەڵبژێرین و بەرگریتان لێ بکەین. پەیمانتان دەدەینێ هەرچی پێمان بکرێ بۆ خزمەتی ئێوە درێغی نەکەین”.
ههروهها سهرۆك بارزانی سڵاوی گەرمی نارد بۆ خۆڕاگری سهربهخۆخوازان و گیانی پاکی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان .گووتیشی :” داواتان لێدهكهم بڕواتان بەخۆتان و ئایندەی خۆتان هەبێت و بڕواتان بە سەرکەوتنی گەورە هەبێت ، بڕواتان بە پێشمەرگە قارەمانەکانتان هەبێ ،دەبێ هەمیشە ئامادەبین بەرەو پێشەوە بچین و خۆ نەچەمێنین” .